له هه‌وڵێكدا بۆ دروستكردنی یه‌ك بڕیاری هاوبه‌ش و هیوای دروستكردنی یه‌ك هێز، چه‌په‌كانی كوردستان كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فراوانیان ساز كرد و ده‌یانه‌وێ ببنه‌وه به قه‌واره‌یه‌كی سیاسیی خاوه‌ن بڕیار.
ئێواره‌ی دوێنێ شه‌موو (نۆی ئادار)، هه‌ریه‌ك له حزبی شیوعی كوردستان، حزبی كۆمۆنیستی كرێكاری كوردستان، حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان، رێكخراوی به‌دیلی كۆمۆنیستی، بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی گه‌لی كوردستان، به به‌شداریی چه‌ندان كه‌سایه‌تیی و ناسراوی چه‌پی ده‌ره‌وه‌ی حزبه‌كان، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گه‌وره و گشتگیریان ئه‌نجام دا.
له ڕاگه‌یانراوێكدا كه ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی حزبی شیوعی بڵاوی كردووه‌ته‌وه، كۆبوونه‌وه‌كه له‌ژێر ناوی "چۆنیه‌تیی كاری هاوبه‌شی كه‌س و لایه‌نه چه‌په‌كان له هه‌لومه‌رجی ئه‌مڕۆی كوردستاندا" بووه و تێیدا له‌سه‌ر ئه‌وه هاوڕابوون له داهاتوودا له‌سه‌ر مه‌له‌فه‌كانی پێوه‌ست به ژیانی كۆمه‌ڵگا بۆ پاراستن و داكۆكیكردن له مافی چین و توێژه په‌راوێزخراوه‌كان كاری هاوبه‌ش ئه‌نجام بده‌ن، له‌وباره‌یشه‌وه كۆبوونه‌وه‌كان درێژه‌ی ده‌بێت .
ئه‌بو كاروان ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی حزبی شیوعی له‌باره‌ی ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه به میدیای حزبه‌كه‌یانی گوتووه: قسه‌مان له‌سه‌ر پرسه ھاوبه‌شه‌كان بوو و بۆ كۆبوونه‌وه‌ی داھاتووش ده‌بێت دوو خاڵ باس بكرێت، كه بریتین له به‌رده‌وامیدان به كۆبوونه‌وه‌ی چه‌په‌كان و دووه‌م پرسه گرنگه‌كانی كوردستان كۆمان بكاته‌وه وه‌ك گوزه‌رانی خه‌ڵك.