كامێراكانی چاودێریی سه‌رپێچی هاتوچۆ له شاری هه‌ولێر، به‌هۆكارێكی نادیار ڕاوه‌ستاون، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسیش ئاگه‌داری نییه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م، ئه‌فسه‌رێكی پۆلیسی هاتوچۆی شاری هه‌ولێر، به "وشه"ی ڕاگه‌یاند كه له شه‌وی ڕابردووه‌وه كامێراكانی چاودێریی سه‌رپێچی هاتوچۆی شاره‌كه ڕاوه‌ستاون و هیچ سه‌رپێچییه‌ك تۆمار ناكه‌ن.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئه‌وه‌شی خسته ڕوو كه به‌هۆی پشووی سه‌ری ساڵه‌وه، هیچ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی بۆ نه‌كراوه و نازاندرێ هۆكاره‌كه چییه.
بۆ به‌دواداچوون له‌سه‌ر ئه‌و هه‌واڵه، "وشه" پێوه‌ندی به ڕائید فازڵ حاجی گوتەبێژی پۆلیسی هاتوچۆی پارێزگاری هەولێر كرد، به‌ڵام ناوبراو هیچ زانیارییه‌كی له‌سه‌ر نه‌بوو، گوتی: ئه‌و هه‌واڵه ڕاست نییه و ته‌واوی كامێرا‌كان كار ده‌كه‌ن.
هەولێر/ ڕامیار جەواد