به بڕوای به‌شێك له ئێرانییه‌كان فه‌ره‌ح په‌هله‌وی شاژنی ئێران له سه‌رده‌می شا، سه‌رده‌مێكی تاریك و كاره‌ساتباره، به‌شێكی تریش به سه‌رده‌می زێڕین و گه‌شه‌ی دیموكراسی و ئازادی داده‌نێن، كه ئێران ببوو به ئه‌وروپای ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و شۆڕشی ئیسلامی ئێران له 1979 كۆتایی به‌م هه‌وڵانه هێنا و ئێرانی به‌ره‌و دواوه گه‌ڕانده‌وه.
فه‌ره‌ح په‌هله‌وی به یه‌كێك له ژنه كاریگه‌ره‌كانی كۆتایی سیسته‌می پاشایه‌تی له ئێران داده‌نرێت، ناوی ڕاسته‌قینه‌ی "فه‌ره‌ح دیبا"یه و له 1938 له تاران له دایكبووه و تاكه كچی سوهراب دیبا بوو، كه ئه‌فسه‌رێكی باڵای سوپای ئێران بوو، له ئه‌كادیمیای سه‌ربازی فڕه‌نسا خوێندنی ته‌واو كردبوو، دایكیشی فه‌ریده قوتبی ناو بوو، ڕیشه‌ی ئه‌وان بۆ خانه‌واده‌ی دیبا ده‌گه‌ڕایه‌وه، كه به خانه‌واده‌ی باڵوێز و هونه‌ر ناو ده‌برێن و یه‌كێكن له خانه‌واده هه‌ر ڕۆشنبیره‌كانی ئێران.
فه‌ره‌ح دیبا هه‌ر دوو قوتابخانه‌ی فڕه‌نسی و ئیتاڵی له تاران ته‌واو كرد و له ژیانی پڕ له كامه‌رانی و شادی ده‌ژیا، به‌ڵام هێشتا ته‌واو گه‌وره نه‌بووبوو، دایكی كۆچی دوایی كرد، ئه‌مه‌یش ئازاری زۆری پێ به‌خشی، به‌هۆی ئه‌وه‌ی زۆر هۆگری دایكی بوو، ته‌نیا ته‌مه‌نی هه‌شت ساڵ بوو، كاتێك به یه‌كجاری دایكی ماڵئاوای لێ كرد.
دوای مردنی دایكی، سوهرابی باوكی هانیدا بۆ ئه‌وه‌ی به ته‌واوی خۆی بۆ خوێندنی زمان و كولتووری فڕه‌نسی ته‌رخان بكات، كه له‌و كاته باوترین جۆری كولتوور بوو و تا ئێسته‌یش كاریگه‌ری به‌سه‌ر خه‌ڵكی ئێران ماوه، فه‌ره‌ح له منداڵییه‌وه بیری ئازادی و پابه‌ندنه‌بوون له به‌ستنی له‌چك و پۆشاك لای ئه‌و یه‌كلاكه‌ره‌وه بوو، بۆیه تا دایكی له ژیان بوو، هه‌میشه له‌سه‌ر ئه‌وه له‌گه‌ڵ یه‌كتر ناكۆك بوون.
پاشان فه‌ره‌ح بۆ خوێندنی ئه‌ندازیاری بیناسازی ڕووی له پاریس كرد و له‌وێ ده‌ستی به خوێندن كرد، هاوڕێكانی هێما بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، كه كه‌سێكی زۆر زیره‌ك بووه و شه‌وان تا به‌یانی خه‌ریكی خوێندنی وانه‌كانی بووه و هیچ ڕۆژێكیش له زانكۆ دوا نه‌كه‌وتووه و وانه‌كانی به‌جێ نه‌هێشتووه، له به‌هاری ساڵی له 1959 مۆڵه‌تی له زانكۆ وه‌رگرت و بۆ ئاهه‌نگی پێشوازی له پاشای ئێران چووه باڵوێزخانه‌ی تاران له پاریس، ئه‌مه بۆ یه‌كه‌مجاربوو چاوی به محه‌مه‌د ڕه‌زا په‌هله‌وی شای ئێران ده‌كه‌وت.
ڕێكخستنی ئاهه‌نگه‌كه‌یش هه‌ر به‌و بۆنهوهبوو، تا شا فه‌ره‌ح ببینێت و به‌ر له‌وه‌ی هاوسه‌ری پێشووی ته‌ڵاق بدات، كه‌سێكی تر بدۆزێته‌وه و بیخوازێت، شا محه‌مه‌د ڕه‌زا په‌هله‌وی ده‌ڵێ، كاتێك سه‌ره‌تا بینیم بۆم ڕوون بووه‌وه، كه ئه‌و ژنێكی زۆر به‌هێزه و تاكه ژنه كه من له ژیانم چاوه‌ڕێم ده‌كرد، ئه‌و ده‌بێته شاژنێكی سه‌ركه‌وتوو و هه‌رچی پێویست بێ بۆ شانشینه‌كه‌مان ده‌یگرێته‌به‌ر و ده‌توانێ بۆشایییه‌كان پڕ بكاته‌وه و ڕۆشنبیر و خاوه‌ن بڕیاره، ساڵێك دوای ئه‌و دیداره، فه‌ره‌ح و شا محه‌مه‌دڕه‌زا په‌هله‌وی هاوسه‌رگیریان له‌گه‌ڵ یه‌كتر كرد.
محه‌مه‌د ڕه‌زا په‌هله‌وی ڕوانینێكی فره‌وانی هه‌بوو، بۆ پێشخستنی وڵات و دورستكردنی ئێرانی نوێ له‌سه‌ر بنه‌مای دیموكراسی و ئازادی و گه‌شه‌ی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی، به جۆرێك به ته‌واوی هاوتا بێ له‌گه‌ڵ وڵاتانی پێشكه‌وتووی دنیا، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌یش شۆڕشی سپی ڕاگه‌یاند، كه ئاماژه بوو به كۆمه‌ڵێك فه‌رمان و پلانی ستراتیجی، بۆ پێدانی مافی زیاتر به ژنان و به‌شداریان له مافی ده‌نگدان و گۆڕانكاری له سیسته‌می كشتوكاڵی و خاوه‌نداری زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كان، یه‌كێك له بڕیاره‌كانی تر ئه‌وه بوو ڕێ به خه‌ڵكی بدرێ، پشك له كۆمپانیا حكوومییه‌كانی ئێران بكڕنه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی ئابووری هاوبه‌ش له نێوان خه‌ڵك و حكوومه‌ت دروست ببێ، هاوكات به‌رنامه‌یه‌كی تر ئه‌وه بوو، كه خوێندنه‌وه و نووسین بكات به كولتوورێكی گه‌وره، بۆ ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگایه‌كی ته‌واو ڕۆشنبیر و پێشكه‌وتوو له ئێران بێته كایه‌وه.
شاژنه فه‌ره‌ح ڕۆڵی باڵای له هه‌ڵگیرساندنی ئه‌و شۆڕشه هه‌بوو، به تایبه‌ت له‌و بوارانه‌ی پێوه‌ندی به مافی ژنانه‌وه هه‌بوو، دوای ئه‌و بڕیار و چاكسازیانه له 1967 ئێران بووه گه‌وره‌ترین ئابووری دنیا له ڕیزبه‌ندی گه‌شه‌ی ئابووری وڵاتانی سه‌ر گۆی زه‌وی، به‌تایه‌بت دوای ئه‌وه‌ی كه یه‌ده‌گێكی زۆری نه‌وت له وڵاته‌كه دۆزرایه‌وه و ئاشتی به ته‌واوی باڵی به‌سه‌ر وڵاته‌كه كێشابوو و تاران به پایته‌ختی ئاشتی و ئارامی ناوده‌برا.
فه‌ره‌ح له جێگیركردنی دۆخی ناوخۆیی خێزانی شاهانه‌یش كاریگه‌ری گه‌وره‌ی هه‌بوو، به تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی له ساڵی 1960 یه‌كه‌م كوڕی بوو كه بووه جێنشینی باوكی، به‌مه‌یش نه‌بوونی منداڵی كوڕ له‌لایه‌ن پاشاوه كه خه‌مێكی گه‌وره‌ی به‌رده‌وامی مانه‌وه‌ی درێژهدابوون به حوكمی په‌هله‌وییه‌كان كۆتایی پێ هێنا، نه‌ك هه‌ر كوڕێك به‌ڵكوو سێ كوڕی تریشی بوو، به‌مه‌یش به ته‌واوی كۆتایی به گرفته‌كان هێنا.
له‌و كاته‌ی پاشا نه‌خۆش بوو و ته‌مه‌نی ڕۆژ دوای ڕۆژ زیادی ده‌كرد و دۆخی زیاتر تێكده‌چوو، فه‌رمانی كرد تا كوڕه‌كه‌ی به ته‌واوی گه‌وره ده‌بێت، له‌لایه‌ن دایكییه‌وه پشتیوانی ده‌كرێ، بۆ ئه‌وه‌ی حووكمی وڵات بكات و سه‌رده‌می ڕه‌زا محه‌مه‌دڕه‌زا په‌هله‌وی كوڕی ده‌ست پێ بكات.
فه‌ره‌ح هۆگرێكی گه‌وره‌ی بواری هونه‌ر و شوێنه‌وار بوو، بۆیه له ته‌ك سیاسه‌ت و به‌هێزكردنی باری ئابووری وڵات، به‌رده‌وام له ڕووی هونه‌ر و كڕینه‌وه و هێنانه‌وه‌ی پارچه شوێنه‌وارییه‌كانی ئێران كه له‌سه‌رده‌مانی زوو له‌لایه‌ن داگیركه‌رانه‌وه دزرابوون، كۆششی ده‌كرد، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌یش به بڕی دوو ملیار دۆلار پارچه شوێنه‌واری كڕییه‌وه و بۆ وڵاته‌كه‌ی گه‌ڕانده‌وه، هاوكات وه‌ك باسی لێوه‌ده‌كرێ، گرنگی ته‌واوی به ژنانی ئێران ده‌دا و ڕۆڵی گه‌وره‌ی له هۆشیاركردنه‌وه‌ی خه‌ڵكی ئێران هه‌بووه.
به‌هۆی به‌رده‌وامی ئاهه‌نگ و موزیك و خۆشگوزه‌رانی و گوێنه‌دان به واقیعی كۆمه‌ڵگای ئێران، فه‌ره‌ح په‌هله‌وی به ماری ئهنتوانتی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ناوده‌برێ، كه خێزانی لویسی شازده‌یه‌می پاشای فڕه‌نسا بوو و خاوه‌نی قسه بهناوبانگهكهیه، كاتێك لێیان پرسی خه‌ڵك نان نییه بیخۆن، گوتی با كێك له‌جیاتی نان بخۆن.