كامیان بۆ به‌یانان باشتره‌، نان و ماست یان گۆشت و جگەر؟

:: PM:04:54:01/01/2017 ‌

زۆر كەس وای بۆ دەچوون كە بەیان تەنیا دەبێ هێلكەی كوڵاو، یان هێلكە و ڕۆن، پەنیر و بەگشتی بەرهەمەكانی شیر، میوە و نان بخورێ، بەڵام توێژینەوەیەكی نوێ دەیسەلمێنێ كە زۆر پێویستە لە بەیاناندا گۆشت بخورێ.

ئەگەرچی گۆشتی سوور، ماسی و پەلەوەرەكان لای زۆربەی خەڵكی دنیا لە ئێواراندا پەسەندترە، بەڵام بەپێی توێژینەوەیەكی نوێ كە سەنتەری "Cornthwaite" لە بەریتانیا ئاشكرای كردووە، دەری دەخات كە خواردنی گۆشت لە بەیاناندا، پرۆتینێكی زۆر و چەورییەكی تەندروست دەدات بە مرۆڤ كە دەبێتە هۆكاری ئەوەی چەوری لە جەستەدا كۆ نەبێتەوە.

ئاماژە بەوەش دەكات، پێویستە نانی بەیانان پڕ بێت لە پرۆتین و چەورییە بنەڕەتییەكان، تا ڕێژەی هاوسەنگیی شەكریش لە خوێندا بپارێزێ.

باشترین بژاردە ئەوەیە، گۆشتی مانگا بە كوڵاوی یان برژاوی بكرێتە نێو نانی بەیانییەوە، تا لاشەی مرۆڤ پارێزگاری لە هاوسەنگی خۆی بكات و قەڵەو نەبیت.

بژاردەی دووەم ئەوەیە كە ماسی بخرێتە نێو خواردنی بەیانانەوە، ئەمەش بەو هۆیە پڕییەتی لە ترشەڵۆكە چەورەكانی وەك ئۆمێگا3 و ڤیتامینA،B1 و B6 لەگەڵ پۆتاسیۆم، مەگنیسیۆم، كالیسیۆم و ئاسن.

بەپێی توێژینەوەی ئەو سەنتەرە بەریتانییە، ئەوانەی دەیانەوێ كێشیان دابەزێنن، با بەیانان گۆشت بخۆن و ژەمەكانی تر بكەن بە میوە و سەوزە و خواردنە گیایییەكان، بە خۆپاراستن لە هەموو جۆرە شیرینی و چەورییەك.

سه‌رچاوه‌: دەیلی مەیل


وشە - وشه‌