شاره‌وانی: ده‌توانن له گۆڕستانه‌كان مردوو بنێژن
زه‌رده‌شتییه‌كانی كوردستان بێ گۆڕستانن و داوا ده‌كه‌ن زه‌وییان بۆ دابین بكرێت تا گۆڕستانی تایبه‌ت به خۆیان هه‌بێت، بۆیه ئێسته‌یش مردووه‌كانیان له گۆڕستانی مسوڵماناندا ده‌نێژن. گوته‌بێژی شاره‌وانیی سلێمانیش ده‌ڵێت، دابینكردنی زه‌وی له ده‌ستی سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیدایه به‌پێی یاسا.
ئاوات حیسام نوێنه‌ری زه‌رده‌شتییه‌كانی كوردستان له وه‌زاره‌تی ئه‌وقافی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، چه‌ندان زانیاری له‌باره‌ی ئاینی زه‌رده‌شتی و شوێنكه‌وتووانی و هه‌بوونی په‌رستگه، بۆ "وشه" ده‌خاته‌ڕوو، هاوكات داوای زه‌ویی تایبه‌ت ده‌كات بۆ دروستكردنی گۆڕستانی تایبه‌ت به خۆیان.
ماوه‌یه‌كه زه‌رده‌شتییه‌كان ده‌ستیان به چالاكی كردووه و ژماره‌یان له كوردستان زۆر بووه، ئه‌وان ته‌نانه‌ت ده‌ستیان به دامه‌زراندنی رێكخراو و ناوه‌ندی تایبه‌ت به خۆیان كردووه وه‌ك ناوه‌ندی ئا‌ڤێستا له كه‌ركووك هه‌ولێر و سلێمانی. به‌ڵام روون نییه ئه‌م شه‌پۆله بۆ له‌ناكاو په‌ره‌ی سه‌ند و خۆیشیان ناكۆكییان هه‌یه له‌و رووه‌وه.
دوای ده‌رچوونی یاسای ژماره پێنجی ساڵی 2015 كه له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان بڕیاری له‌سه‌ر درا، ئاینی زه‌رده‌شتی به فه‌رمی ناسێنرا، له‌و ساته‌وه ژماره‌یه‌كی زۆر له زه‌رده‌شتییه‌كان به ئازادی ڕێوڕه‌سمی ئاینی خۆیان به‌جێ ده‌گه‌یه‌نن.
زه‌رده‌شتی له شاری سلێمانی ئاته‌شگه‌یه‌كی فه‌رمی و باوه‌ڕپێكراویان هه‌یه كه له‌لایه‌ن حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه پاڵپشتی كراوه.
ده‌گوترێ ژماره‌ی زه‌رده‌شتییه‌كان ڕووی له زیادبوون كردووه، به‌ڵام هیچ ئامارێكی ته‌واو و فه‌رمی له‌به‌رده‌ست نییه، به‌هۆی نه‌بوونی هه‌لی گونجاو بۆ سه‌رژمێریكردنیان.
ئاوات حسام ده‌ڵێت "له كوردستان نزیكه‌ی 200 هه‌زار زه‌رده‌شتی هه‌ن، به‌ڵام ئه‌وه ئامارێكی فه‌رمی نییه، چونكه به فه‌رمی تا ئێسته نه ژماره‌ی دانیشتووانی كوردستان و نه ژماره‌ی ته‌واوی عێراق نازانرێ چه‌ندن".
به‌گوته‌ی ئه‌و به‌رپرسه فه‌رمییه‌ی زه‌رده‌شتی، ئاینه‌كه‌یان به فه‌رمی به‌پێی یاسای په‌رله‌مان و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گه‌ڕایه‌وه، له چوارچیوه‌ی پرۆسه‌ی پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتییانه، بۆ نه‌هێشتنی بیری توندڕه‌وی و تیرۆر له‌ناو هه‌موو ئاینه‌كانی كوردستان، ئه‌م پرۆسه‌یه پرۆسه‌یه‌كی ستراتیجی جیهانییه بۆ نه‌هه‌شتنی توندڕه‌وی، به‌مه‌به‌ستی چه‌سپاندنی ئاشتی ناوخۆیی و جیهانی، ئاینی زه‌رده‌شتی ئاینێكی عه‌قڵانی عیرفانییه و بنه‌ماكانی له‌سه‌ر "بیر و وته و كرداری چاك" بۆ ئاشتی و خێر و خۆشی مرۆڤه به‌بێ جیاوازیی ره‌گه‌زی یان ئاینی.
وه‌ك نوێنه‌ری زه‌رده‌شتییه‌كان ده‌یخاته ڕوو، هیچ هۆیه‌كی سیاسیی دوور یا نزیك له پشتی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاینی زه‌رده‌شتیه‌وه نییه. دووپاتی ده‌كاته‌وه "چونكه پرۆسه‌یه‌كی به ته‌واوی ئاینییه، سه‌ربه‌خۆیه و وابه‌سته نییه به هیچ ئه‌جینداێكی سیاسی ناوخۆیی و ده‌ره‌كی، هاوكات بێ لایه‌نه و تێكڵاوی هیچ ململانێیه‌كی سیاسی و ئاینی نه‌بووه، هه‌رچه‌نده په‌یامی ئاینی زه‌رده‌شتی بۆ هه‌موو مرۆڤه‌كانه، به‌ڵام یه‌كێك له ئامانجه ستراتیجییه‌كانیان پاراستنی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی كوردستانه، چونكه نه‌ته‌وه‌ی كورد بۆ ماوه‌ی زیاتر له دوو هه‌زار و 450 ساڵ به‌ر له هاتنی ئیسلام له‌سه‌ر ئاینی زه‌رده‌شتی بووه".
ئه‌و ده‌ڵێت "ئامانجمان فه‌لسه‌فه و فه‌رهه‌نگ و كولتووری ئاینی زه‌رده‌شتییه، ناساندن و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاینی باو و باپیرانمانه بۆ كۆمه‌ڵگه‌ی كورده‌واری له چوارچێوه‌ی پرۆسه‌ی پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتییانه‌ی پێكهاته‌كانی ئاینی و نه‌ته‌وه‌یی له كوردستان."
چه‌ند رێكخراوێكی زه‌رده‌شتی له سلێمانی هه‌ن، له‌وانه رێكخراوی یه‌سنا بۆ گه‌شه‌ی فه‌لسه‌فه‌ی زه‌رده‌شتی، بزووتنه‌وه‌ی زه‌رده‌شتییان و رێكخراوی ڕۆشنبیری فه‌لسه‌فه‌ی زه‌رده‌شتی، به‌نیازیشن ئاته‌شگه‌یه‌كی گه‌وره له سلێمانی بكه‌نه‌وه له‌سه‌ر داهاتی زه‌رده‌شتییانی كوردستان.
سه‌ره‌ڕای هه‌بوونی ئه‌و ژماره زۆره‌ی زه‌رده‌شتییه‌كان له كوردستاندا، هیچ گۆڕستانێكیان نییه، بۆیه نوێنه‌ری زه‌رده‌شتییه‌كان داواكاریی ئاراسته‌ی حكوومه‌تی هه‌رێم كردووه تا گۆڕستانیان بۆ دابین بكه‌ن له پارێزگاكان.
وه‌ك ئاوات گوتی، "داوامان له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كردووه پارچه زه‌وییه‌كمان بۆ ته‌رخان بكه‌ن، به‌ڵام تا ئێسته بۆیان ته‌رخان نه‌كردووین، هیوادارین حكوومه‌تی نوێ و وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف داوا له وه‌زاره‌تی شاره‌وانی بكه‌ن به دیاریكردنی زه‌وی بۆ ئه‌م مه‌به‌سته".
به‌ڵام زه‌رده‌شت ڕه‌فیق گوته‌بێژی شاره‌وانیی سلێمانی له‌باره‌ی گۆڕستانی تایبه‌ت به زه‌رده‌شتییه‌كان، به"وشه"ی ڕاگه‌یاند، هیچ داواكارییه‌ك به شاره‌وانیی سلێمانی نه‌گه‌یشتووه له‌باره‌ی دابینكردنی زه‌وی بۆ دروستكردنی گۆڕستان بۆ شوێنكه‌وتووانی ئاینی زه‌رده‌شتی، ئه‌وه‌یش ده‌كه‌وێته‌وه ده‌ست سه‌رۆكی شاره‌وانیی سلێمانی كه به‌پێی یاسا شوێنیان بۆ دابین بكات.
ئاماژه‌ی دا، زه‌رده‌شتییه‌كانی سلێمانی خه‌ڵكی ئه‌م شاره‌ن و زۆربه‌یان له گۆڕستانی مسوڵماناندا نێژراون.
له‌باره‌ی دابینكردنی زه‌وی بۆ جیاكردنه‌وه‌ی مردنی شوێنكه‌وتووانیان، ره‌فیق ده‌ڵێت "ئێمه نامانه‌وێ جیاكاری هه‌بێت، له كاتێكدا هه‌موومان خوا دروستی كردووین و جیاواز نین، ئه‌وانیش ده‌توانن له گۆڕستانه‌كان كۆچكردووه‌كانیان بنێژن."
به‌پێی زانیارییه‌كانی شاره‌وانیی سلێمانی، له پارێزگاكه زیاتر له 20 گۆڕستان هه‌ن كه 19 گۆڕستانیان تایبه‌تن به مسوڵمانان و ته‌نیا گۆڕستانێكیان تایبه‌ته به مه‌سیحییه‌كان.
*شاره‌وانیی سلێمانی: داواكاریمان پێ نه‌گه‌یشتووه بۆ دابینكردنی زه‌وی بۆ گۆڕستانی زه‌رده‌شتی.
وشه/ سلێمانی- ئاریان محه‌مه‌د