ژن و مێردێكی تورك دوای ئه‌وه‌ی كوڕه تاقانه‌كه‌یان به نه‌خۆشی گیانی له‌ده‌ست دا، بڕیاریان دا له دوورگه‌یه‌كی چۆڵدا بژین و 15 ساڵه له‌سه‌ر ئه‌و كاره به‌رده‌وامن.
حوسێن و عایشه ئافكان ژن و مێردێكی توركن و ته‌مه‌نیان له نێوان حهفتاكاندایه، هه‌ردووكیان له دوورگه‌ی چیك له توركیا له دایك بوون و گه‌وره بوون، پاشان دوای هاوسه‌رگیری ڕوویان له ئه‌ڵمانیا كردووه و له‌وێ ژیاون.
ئه‌م دوو هاوسه‌ره بۆ ماوه‌ی 25 ساڵ له ئه‌ڵمانیا ژیاون، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی ساڵی 2003 كوڕه تاقانه‌كه‌یان نه‌خۆش كه‌وت و تووشی خوێنبه‌ربوونی مێشك بوو تا گیانی له ده‌ست دا، گه‌ڕانه‌وه دوورگه‌كه‌ی منداڵییان و ئه‌وه نزیكه‌ی 15 ساڵه له‌وێ به‌ته‌نیا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن.
حوسێن و عایشه خانوویه‌كی بچووكیان له نوح كاتارین كه خاوه‌نی دوورگه‌كه‌یه وه‌رگرتووه، له‌وێ په‌له‌وه‌ر و ئاژه‌ڵ به‌خێو ده‌كه‌ن، به‌یانیان زوو هه‌ڵده‌ستن و شه‌وان زوو ده‌خه‌ون، ژیانیان وه‌ك خه‌ڵكی لادێیه، به‌ڵام به‌ته‌نیان و زۆریش به‌م كاره‌یان ئاسووده‌ن.
له دیمانه‌یه‌كی تایبه‌تدا به
میدیاكانیان گوتووه: ئێمه به‌م كاره زۆر دڵخۆشین، هه‌ر كاتێكیش بیری كه‌سوكاره‌كانمان بكه‌ین، خۆیان به سه‌ردان دێن بۆ لامان. كه‌س لێره هه‌ست به نائارامی ناكات، چونكه هه‌وا پاكه و دوورین له هه‌موو ژاوه‌ژاو و كێشه‌ی ناو شاره‌كان.