به‌پێی ئه‌و به‌یاننامانه‌ی خودی حكوومه‌تی توركیا بڵاوی كردووه‌ته‌وه، داڕمانی ئابووری له‌و وڵاته‌دا له ساڵی 2018 زیاتر بووه له ڕێژه‌ی چاوه‌ڕوانكراوه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م (11ی ئادار) حكوومه‌تی توركیا ئاشكرای كرد، ئه‌گه‌رچی ئه‌وان چاوه‌ڕێیان ده‌كرد ڕێژه‌ی داڕمانی ئابووری بگاته 2.7% به‌ڵام ڕێژه‌كه له‌وه زیاتر بووه و گه‌یشتووه‌ته 3% كه ئه‌مه‌ش كاریگریی زۆری له‌سه‌ر ئابووریی وڵات دروست كردووه.
له‌گه‌ڵ داڕخزانی لیره‌ی تووركی به ڕێژه‌ی 30% له نرخی پێشتری خۆی كه ساڵی پار تووشی هات، گه‌شه‌ی ئابووری به ته‌واوی كه‌می كردووه و گه‌یشته 2.6 كه كه‌مترین گه‌شه بووه له ماوه‌ی 10 ساڵی پێش خۆیدا، ئه‌گه‌رچی به‌پێی ڕاپرسییه‌كی ڕۆیته‌رز، هێشتا چاوه‌ڕێی له‌وه خوارتریش كرابوو.
به‌پێی ئه‌و داتایانه‌ی په‌یمانگه‌ی سه‌رژمێری و ڕووپێویی توركیا ئه‌ندامی داوه، زۆرینه‌ی داڕمانه‌كه له چاره‌كی كۆتایی ساڵی پار ڕوویان داوه و ڕێژه‌ی گه‌شه‌ی ئابووریش ته‌نیا 1.8 بووه.
وڵاتی توركیا، له دوای كۆده‌تاكه‌ی ساڵی 2016 به‌رده‌وام تووشی داڕمانی ئابووری بوو، به‌ڵام هیچی هێنده‌ی ئه‌و كاته كاریگه‌ری دروست نه‌كرد كه دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا به توویتێك هه‌ڕه‌شه‌ی له ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان كرد و بووه هۆی ئه‌و شكسته ئابووریانه‌ی تووشیان هات، ته‌نانه‌ت هێوربوونه‌وه‌ی دۆخی نێوان ئه‌نكه‌ره و واشنتن به‌هانایه‌وه نه‌هات.