نوێنه‌ری ئاواره‌كانی شاره‌دێی گوڵاڵه‌ی سه‌ربه خانه‌قین، ئاشكرای ده‌كات كه به‌رپرسانی دیاله هه‌وڵ ده‌ده‌ن به بیانووی فه‌وتانی به‌ڵگه‌نامه، كوردی زیانلێكه‌وتووی ده‌ستی داعش بێبه‌ش بكه‌ن له هه‌ر جۆره قه‌ره‌بوویه‌ك.
خه‌لیل عه‌بدولكه‌ریم نوێنه‌ری ئاواره‌كانی شاره‌دێی گوڵاڵه، به"وشه"ی راگه‌یاند، له پێش داگیركردنی شاره‌دێی گوڵاڵه له سه‌روبه‌ندی سه‌رهه‌ڵدانی داعش، كوردی گوڵاڵه موڵك و ماڵیان داگیر ده‌كرا و به‌رپرسانی دیاله هیچ ئاسانكارییه‌كیان نه‌ده‌كرد تا ماڵی هاووڵاتییانی كورد تاپۆ بكرێت.
به‌گوته‌ی خه‌لیل، ئه‌و كارئاسانی نه‌كردنه هه‌ر له‌خۆڕا نه‌بوو، هۆكاری گۆڕینی دیمۆگرافی له پشته‌وه بووه، بۆ ئه‌وه‌ی كورد ناوچه‌كه چۆڵ بكه‌ن، یان له پرۆسه‌ی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی زیانلێكه‌وتووانی ده‌ستی داعش سوودمه‌ند نه‌بن.
ئه‌و جۆره هه‌ڵوێسته‌ی به‌رپرسانی دیاله بووه هۆی ئه‌وه‌ی كورد ناوچه‌كه‌یان جێ بێڵن و كۆچ بكه‌ن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا سه‌رهه‌ڵدانی داعش زیاتر بووه هۆی له‌ناوچوونی ماڵی كورد له گوڵاڵه. به‌رپرسانی دیاله كه باڵاده‌ستیی خۆیان له‌وه‌دا ده‌بیننه‌وه ئاسته‌نگ بۆ كوردی گوڵاڵه دروست بكه‌ن له حاڵه‌تی قه‌ره‌بووكردنه‌وه و هاوكاریی زیانلێكه‌وتووانی ده‌ستی داعش، هه‌وڵ ده‌ده‌ن به بیانووی نه‌بوونی تاپۆی ماڵ یان خانوو ئه‌گه‌ر به‌ناوی خاوه‌نه‌كه‌یه‌وه نه‌بێت، داگیری بكه‌ن و قه‌ره‌بووی خاوه‌نه كورده‌كه‌ی نه‌كه‌نه‌وه.
به‌گوته‌ی ئه‌و به‌رپرسه، هه‌رچه‌ند به‌ناوكردنی خانوو هۆی كۆمه‌ڵایه‌تی و خێزانی له پشته‌وه‌یه، به‌ڵام له‌لایه‌ن به‌رپرسانی دیاله‌وه ئه‌وه‌ش كراوه‌ته خاڵێك بۆ قه‌ره‌بوو نه‌كردنه‌وه‌ی هاووڵاتییانی كورد.
خه‌لیل خوداداد به‌رپرسی كۆمیته‌ی رێكخستنی گوڵاڵه‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، له‌گه‌ڵ ئاماژه‌دان به ئاسته‌نگ دروستكردن بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی كوردانی گوڵاڵه، ئه‌وه‌یشی بۆ "وشه" ئاشكرا كرد كه "له پاش ئازادكردنی گوڵاڵه و رووداوه‌كانی ناوچه كوردستانییه‌كان، ده‌ستیان كردووه به زێده‌ڕۆیی و دزینی ماڵی هاووڵاتییانی كورد".
ئه‌وه له كاتێكدا به‌رپرسانی دیاله له سه‌روبه‌ندی ده‌رپه‌ڕاندنی داعش له ناوچه كوردستانییه‌كانی دیاله، دووپاتیان كرده‌وه "هیچ ناوچه‌یه‌كی سنووری پارێزگای دیاله هێنده‌ی گوڵاڵه به‌ده‌ست چه‌كدارانی داعشه‌وه زیانمه‌ند نه‌بووه".
زاهیر تاهیر ئه‌ندامی كورد له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای دیاله، پێداگری له‌سه‌ر ئه‌وه كرد كه به ددان پێدادانی به‌رپرسانی دیاله، گوڵاڵه هه‌ژارترین ناوچه‌ی سنووری پارێزگاكه‌یه. باسی له‌وه‌ش كرد، "بوونی له‌شكرێك هه‌ژار له ناوچه‌كه له كاتێكدایه كه گوڵاله له‌ڕووی شوێنه‌وه پێگه‌یه‌كی ستراتیجی زۆر به‌هێزی هه‌یه و خاڵی به‌ستنه‌وه‌ی گه‌رمیان به پارێزگای دیاله‌یه".
له‌سه‌ر ئه‌و مه‌ترسییانه‌ی ئاواره‌كانی گوڵاڵه له‌باره‌ی قه‌ره‌بوو نه‌كردنه‌وه‌یان رووبه‌ڕووی بوونه‌ته‌وه، به‌شیر عه‌بدوڵا ئه‌ندامی كوردی ئه‌نجوومه‌نی شاره‌وانی گوڵاڵه، بۆ "وشه" ئه‌وه‌ی خسته ڕوو، هه‌نگاوی رژد له ئارادایه و پێویسته خه‌ڵك ددان به‌خۆیاندا بگرن. دووپاتی كرده‌وه "ئێمه هه‌وڵه‌كانمان چڕ كردووه‌ته‌وه هه‌ر خێزانێك بڕه پاره‌یه‌كیان ده‌ست بكه‌وێ و هیچ بیانوویه‌ك نه‌هێنرێته‌وه".
به‌شیر گوتی، "به‌ڵگه و كه‌لوپه‌لی ماڵان له گوڵاڵه به‌شێوه‌ی نه‌خشه بۆكێشراو نه‌هێڵرا، تا كار گه‌یشته ئه‌وه‌ی په‌لامار بدرێن و بسووتێنرێن، سیاسه‌ته‌كه ئه‌وه‌بوو شوێنه‌واری كورد له ناوچه‌كه بسڕێته‌وه".
ئه‌و له‌باره‌ی جۆری قه‌ره‌بووه‌كه، ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو، له پێنج ملیۆن دیناره‌وه هه‌یه تا ده‌گاته 15 ملیۆن، به‌ڵام هێشتا پرۆسه‌ی ناونووسین به‌رده‌وامه، بۆیه ده‌ڵێین هه‌ر كه‌سێك گرفتی بێته پێش، ئاگادارمان بكاته‌وه.
فاڕووق عه‌لی پۆلیسی هه‌واڵده‌ری گوڵاڵه بۆ "وشه"ی ئاشكرا كرد، 23/11/2015 له سه‌روبه‌ندی رزگاركردنی شاره‌دێی گوڵاڵه تا پێش ئه‌و مێژووه، له‌لایه‌ن چه‌كدارانی داعشه‌وه شه‌و و رۆژ ماڵی كورد ده‌ته‌قێنرایه‌وه و ده‌سووتێنرا، دوای هاتنی حه‌شدی شه‌عبیش له 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017 به‌هه‌مانشێوه‌ی داعش، میلشیا شیعه‌كانیش ده‌ستی باڵایان هه‌بوو له وێرانكردنی خانووی هاووڵاتییانی سڤیل و بێ لانه.
*به ددان پێدادانی به‌رپرسانی دیاله، گوڵاڵه هه‌ژارترین ناوچه‌ی دیاله‌یه.
وشه/ گه‌رمیان -سه‌بری هۆرێنی