ته‌مه‌نێكی كه‌م و چالاكی سیاسیی و ئه‌ده‌بی زۆر
دڵدار خاوه‌نی مارشی نه‌ته‌وه‌یی (ئه‌ی ڕه‌قیب)، ته‌نیا 30 ساڵ ژیانی كرد و له‌و ماوه‌یه‌دا ژماره‌یه‌ك شیعری نیشتمانی، ناسیۆنالیستی، دڵداری و ئه‌ڤینداری نووسی و به چه‌ند شیعرێكی كه‌م بوو به شاعیرێكی دیاری كوردی چوار پارچه‌ی كوردستان، هه‌روه‌ها خاوه‌ن كه‌سایه‌تییه‌كی دیاری سیاسیی كوردی سه‌رده‌مه‌كه‌ی خۆی بووه و پارتی داركه‌رانی دامه‌زراندووه و دواتریش بووه جێگری سه‌رۆكی پارتی هیوا.
مه‌ولوود ژاكاو نووسه‌ر و شاعیر له‌باره‌ی دڵداره‌وه، بۆ "وشه" ده‌ڵێ، دڵدار شاعیرێكی شۆڕشگێڕی نه‌ته‌وه‌ی كورده، به ئاو و هه‌وای سازگاری كۆیه و دیمه‌نی جوانی شاره‌كه و بیر و هزری حاجی قادری كۆیی و مه‌لای گه‌وره په‌روه‌رده بووه، به‌شێوه‌یه‌ك كه‌وتووه‌ته ژێر كاریگه‌ری شیعره‌كانی ئه‌و دوو شاعیره‌ی كۆیه، ته‌نانه‌ت كاریگه‌ری ته‌واویان به‌سه‌ر شیعره‌كانی دڵداره‌وه هه‌یه، له‌به‌رئه‌وه ده‌بینین شیعره‌كانی دڵدار ئاگریان لێ ده‌بارێ و شیعری شۆڕشگێڕین.
به‌گوته‌ی ژاكاو "شیعره‌كانی دڵدار تا ئاستێك له‌سه‌ر ڕێچكه‌ی شاعیرانی كلاسیكه و ناوه‌ڕۆكی زۆرینه‌ی شیعره‌كانی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی و شۆڕشگێڕین".
لای زۆرینه‌ی هاوزمانان، دڵدار وه‌ك كه‌سایه‌تییه‌كی ئه‌ده‌بی و شاعیرێكی كورد ناسراوه، له كاتێكدا سیاسییه‌كی دیاری سه‌رده‌مه‌كه‌ی بووه. ژاكاو شاعیره ته‌مه‌ن هه‌ڵكشاو و به ئه‌زموونه‌كه‌ی كۆیه، روونی ده‌كاته‌وه، شیعری "ئه‌ی ڕه‌قیب" شیعرێكی نه‌ته‌وه‌یی و شۆڕشگێڕی دڵداره، ئه‌و له ته‌مه‌نێكی بچو‌وكدا پارتی نه‌ته‌وه‌یی له كه‌ركووك دامه‌زراندووه و خه‌باتی له‌پێناو كورددا كردووه".
ئه‌ی ڕه‌قیب هه‌ر ماوه قه‌ومی كورد زوبان
نایڕمێنێ دانه‌یی تۆپی زه‌مان
دڵدار ئه‌و شیعره‌ی له ساڵی 1937 له گرتووخانه نووسی و له دوای نۆ ساڵ و له 1946 له كۆماری كوردستان له مهاباد وه‌ك سروودی نیشتمانی گوترایه‌وه و جۆرێك به‌فه‌رمیبوونی وه‌رگرت، له‌وكاته‌وه تا هه‌نووكه به مارشی نه‌ته‌وه‌یی كورد ئه‌ژمار ده‌كرێ.
دكتۆر عه‌بدولواحید ئیدریس دكتۆرای له ئه‌ده‌بی كوردی هه‌یه، له‌باره‌ی دڵدار ئاماژه‌ی به‌وه دا كه "دڵدار به‌ته‌مه‌نێكی كه‌م و چه‌ند شیعرێكی كه‌م، ناوبانگی زۆری په‌یدا كرد، ئه‌مه‌ش وابه‌سته‌یه به گرینگی ناوه‌ڕۆكی شیعره‌كانیه‌وه، بۆ نموونه: شیعری ئه‌ی ڕه‌قیب په‌یامی زۆر گه‌وره و قووڵی تێدایه، ئه‌و سه‌رده‌مه‌ش به‌گشتی كورد پێویستی به په‌یام و هێزی ناوه‌ڕۆكی شیعر هه‌بوو".
دكتۆر عه‌بدولواحید مامۆستای به‌شی كوردی زانكۆی كۆیه‌یه و توێژینه‌وه‌ی له‌باره‌ی دڵدار ئه‌نجام داوه، زیاتر ده‌ڵێ، دڵدار به‌ته‌نیا شیعری "ئه‌ی ڕه‌قیب" چووه مه‌یدان و هه‌موو كورد له په‌یامه‌كه‌ی گه‌یشتن و ته‌واوی كوردان شیعره‌كه‌یان ئه‌زبه‌ر كرد، ئێسته‌یش له ته‌واوی كوردستان و سه‌رجه‌م شێوه‌زاره‌كان شیعره‌كه ده‌ڵێنه‌وه، چونكه هه‌ست و ناخی هه‌مووی كوردێكی تێدایه.
عه‌بدولواحید ئیدریس ساڵی ڕابردوو به توێژینه‌وه‌ی (ڕه‌نگدانه‌وه‌ی بیری ناسیۆنالیستی و نه‌ته‌وه‌یی پێشكه‌وتنخواز له سرووده‌كانی دڵداردا) به‌شداری له كۆنفرانسی زانستی یادی 100 ساڵه‌ی له‌دایكبوونی دڵدار كرد، له‌باره‌ی سروودی "ئه‌ی ڕه‌قیب" ده‌ڵێ، "سروودی ئه‌ی ڕه‌قیب، ساڵی 1940 له‌لایه‌ن شێخ حوسێن به‌رزنجی ئاوازی بۆ دانراوه، دواتر له كۆماری كوردستان به كۆرس و به سرووده‌وه گوترایه‌وه، له‌و كاته‌وه ئه‌و شیعره زیندوویه‌تی خۆی هه‌ر ماوه و ده‌یمێنێ. ڕاسته خه‌ڵكێك گله‌یی و گازنده له هه‌ندێ وشه‌ی ناو شیعره‌كه ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌م شیعره ڕۆچووه‌ته ناو خوێن و ده‌ماری هه‌موو كورد و هیچ له به‌ها و سه‌نگی شیعره‌كه كه‌م ناكاته‌وه، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر وشه‌كانی ناو شیعره‌كه لابده‌ی و ته‌نیا ئاوازه‌كه‌ی هه‌ست و سۆز و جۆشی كورد ده‌جووڵێنێ".
له هه‌مبه‌ر سیاسیبوونی دڵدار و چالاكییه سیاسییه‌كانی، زانا ته‌یفوور توێژه‌ی مێژوویی، بۆ "وشه" گوتی: دڵدار به كه‌سێكی سیاسی و شۆڕشگێڕی كوردی سه‌ده‌ی ڕابردوو ئه‌ژمار ده‌كرێ، له سه‌ره‌تای سییه‌كانه‌وه وه‌ك سیاسی به‌دیار كه‌وت و ورده ورده توانا و لێهاتوویی خۆی ده‌رخست، تا ساڵی 1937 كۆمه‌ڵه‌ی داركه‌رانی دروست كرد و خۆی له ته‌مه‌نی 19 ساڵیدا بووه سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌كه.
به‌گوته‌ی ته‌یفوور "دروستكردنی ئه‌و كۆمه‌ڵه‌یه له دیدی دڵداره‌وه پێوه‌ندی به پارچه پارچه‌بوونی كورده‌وه هه‌بوو، ئه‌وان ویستی وه‌رگرتنی مافی كوردیان هه‌بوو و داوای مافی كوردیان ده‌كرد، له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا و به‌هۆی لێهاتوویی و ڕۆڵی دڵداره‌وه توانییان كۆمه‌ڵه‌كه فراوان بكه‌ن.
ساڵی 1938 دڵدار هاوڕێیانی ڕازی كرد تا كۆمه‌ڵه‌كه‌یان فراوان بكه‌ن و ناوه‌كه‌ی بگۆڕن. هه‌مان ساڵ كۆمه‌ڵه‌ی داركه‌ر گۆڕا بۆ پارتی هیوا و دڵدار له دوای ڕه‌فیق حیلمی ڕۆیشت و هێنایان و كردیان به سه‌رۆكی پارتی هیوا و دڵدار به جێگری پارته‌كه ده‌ستبه‌كار بوو".
زانا ته‌یفوور مامۆستای به‌شی مێژووی زانكۆی كۆیه‌یه و به توێژینه‌وه‌ی "ڕۆڵی دڵدار له دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵه‌ی داركه‌ردا" به‌شداری له كۆنفرانسی زانستی یادی 100 ساڵه‌ی له‌دایكبوونی دڵدار كرد، زیاتر گوتی "دڵدار و هاوڕێكانی چالاكییه سیاسییه‌كانی كۆمه‌ڵی داركه‌ر و پارتی هیوایان له كه‌ركووك به‌ڕێوه ده‌برد. دڵدار ساڵی 1940 كه‌ركووك جێدێڵێ و ده‌گه‌ڕێته‌وه كۆیه، بۆ ماوه‌یه‌ك وانه‌ی سیاسی بۆ خه‌ڵك باس كردووه و خه‌ڵكی له‌سه‌ر كوردایه‌تی و خۆشویستنی خاك ڕاهێناوه، بۆیه خه‌ڵكێكیش له‌ژێر كاریگه‌ری قسه‌كانی ئه‌و بوون به سیاسی و خه‌باتیان له‌پێناو ڕزگاری كورد و كوردستان ده‌ست پێ كردووه".
یونس ره‌ئووف ناسراو به دڵدار، 20ی شوباتی ساڵی 1918 له كۆیه له دایك بووه، ساڵی 1927 ده‌ستی به خوێندن كردووه، ساڵی 1945 به‌شی یاسای زانكۆی به‌غدای ته‌واو كردووه. له 11ی تشرینی دووه‌می ساڵی 1948 له هه‌ولێر گیان له ده‌ست ده‌دا. ساڵی 2005 و له دوای 57 ساڵ مه‌زار و مه‌نزڵی گه‌ڕێنرایه‌وه كۆیه و له گۆڕستانی كه‌كۆن مه‌نزڵی كۆتایی بۆ دانرا.
*مه‌ولوود ژاكاو: دڵدار به بیر و هزری حاجی قادری كۆیی و مه‌لای گه‌وره په‌روه‌رده بووه.