جێگر /23 ساڵ/ گه‌نجێكی دانیشتووی قه‌ڵادزێیه و خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ته، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی قاچه‌كانی كار ناكه‌ن، به‌ڵام وازی له خه‌ونه گه‌وره‌كه‌ی نه‌هێناوه و ده‌یه‌وێت ببێت به پاڵه‌وانی یاریی له‌شجوانی. بۆیه "وشه" رووبه‌ڕووی چه‌ندان پرسیاری كردووه‌ته‌وه.
له‌كه‌یه‌وه ده‌ستت كردووه به یاریی له‌شجوانی؟
ماوه‌ی دوو ساڵه به هاوكاری چه‌ند كه‌سێكی نزیكی خۆم ده‌ستم كردووه به یاریی له‌شجوانی و تا ئێسته توانیومه تا ئاستێكی باش پێش بكه‌وم.
ئه‌م ملمرنێیه‌ت زۆر تایبه‌ته، به‌ڵام ئایا یاریی له‌شجوانی یارییه‌كی سه‌خت نییه بۆ كه‌سێكی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت؟
ئه‌گه‌ر كه‌سێك هێز و ئیراده‌ی پته‌وی هه‌بێت و باوه‌ڕی به سه‌ركه‌وتنه‌كانی خۆی بێت، هیچ كارێك و هیچ شتێك سه‌خت نییه و ده‌شتوانم تا كۆتا سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنم.
تا ئێسته له چه‌ند پاڵه‌وانێتی به‌شداریت كردووه؟
به‌هۆی ئه‌وه‌ی نه‌مده‌توانی له‌سه‌ر قاچی خۆم بوه‌ستم، ته‌نیا له دوو پاڵه‌وانێتیدا به‌شداریم كردووه, یه‌كێكیان له شارۆكه‌ی دووكان ئه‌نجام درا و ئه‌ویتر له رانیه، توانیم پله‌ی دووه‌می پاڵه‌وانێتییه‌كه به ده‌ست بێنم.
له توانات هه‌یه چ كێشێك به‌رز بكه‌یته‌وه؟
ده‌توانم 90 كیلۆ قورسایی به‌رز بكه‌مه‌وه.
چی وای لێ كردی وه‌رزشی له‌شجوانی هه‌ڵبژێری؟
سه‌ره‌تا حه‌زم له‌و یارییه نه‌بوو و وامه‌زانی بۆ من سه‌خته، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی له منداڵیه‌وه قاچه‌كانم به هه‌ڵه‌یه‌كی پزیشكی تووشی ئیفلیجی بوون, پزیشك راهێنانی یاریی له‌شجوانی ده‌ستنیشان كرد وه‌ك چاره‌سه‌ر بۆ چاكبوونه‌وه‌ی قاچه‌كانم، به‌ڵام ئێسته ئه‌و یارییه بووه به به‌شێك له خه‌ون و خولیای من و ناتوانم ده‌ستبه‌رداری ببم.
تا چه‌ند سوودت له‌م یارییه بینیوه بۆ چاكبوونه‌وه‌ی قاچه‌كانت؟
سه‌ره‌تا نه‌مده‌توانی له‌سه‌ر پێی خۆم بوه‌ستم و دارده‌ستم به‌كار ده‌هێنا, به‌ڵام ماوه‌یه‌كه له‌ژێر كاریگه‌رییه ئه‌رێنییه‌كانی ئه‌م یارییه‌دا ده‌توانم له‌سه‌ر پێی خۆم بوه‌ستم و پێویستم به یارمه‌تی كه‌س نییه.
كێ هاوكارته بۆ به‌رده‌وامبوون له‌سه‌ر ئه‌م وه‌رزشه؟
خێزانه‌كه‌م زۆر پاڵپشتیم ده‌كه‌ن بۆ به‌رده‌وامبوون له‌سه‌ر ئه‌م وه‌رزشه، هه‌روه‌ها مامۆستاكه‌م و كۆمه‌ڵێك هاوڕێی دڵسۆز هاوكاریم ده‌كه‌ن.
له داهاتوودا به‌شداری پاڵه‌وانێتی تر ده‌كه‌ی؟
به‌ڵێ ئێسته له ئاماده‌كاری و راهێناندام بۆ به‌شداری له پاڵه‌وانێتییه‌كی تایبه‌ت به خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت كه بڕیاره له‌منزیكانه ئه‌نجام بدرێت، به‌ڵام تا ئێسته دیار نییه شوێنه‌كه كوێ ده‌بێت.
*ئه‌گه‌ر كه‌سێك هێز و ئیراده‌ی پته‌وی هه‌بێت، هیچ كارێك و هیچ شتێك سه‌خت نییه.
وشه/ قه‌ڵادزێ- شادان به‌كر