قه‌دریه كه‌ریم /50 ساڵ/، سه‌رباری نه‌خۆشی و كه‌مئه‌ندامیی، ماوه‌ی چاره‌كه سه‌ده‌یه‌كه له‌ناو كۆنترین نه‌خۆشخانه‌ی شارۆكه‌ی كه‌لار /ناوه‌ندی ئیداره‌ی گه‌رمیان/ گیرساوه‌ته‌وه و ژیان ده‌كات.
ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه كه قه‌دریه و چوار منداڵی بێ باوكی تێدا گیرساونه‌ته‌وه، له‌لایه‌ن ته‌ندروستیی گه‌رمیان پشتگوێ خراوه، به‌ڵام ئه‌وه بووه‌ته هۆكارێك كه ئه‌و ژنه و منداڵه‌كانی بێلانه نه‌بن.
ئه‌و ژنه به‌هۆی ئه‌وه‌ی دره‌نگ هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ پیاوێكی به‌ساڵاچوودا كردووه، زۆری پێ چووه تا بووه‌ته خاوه‌نی چوار منداڵ كه له سێ كوڕ و كچێك پێكهاتوون، ئه‌و كه خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ته به كه‌مئه‌ندامیش كاری كردووه تا گه‌یشتووه‌ته ئه‌وه‌ی ئه‌مساڵ به‌ته‌واوه‌تی كه‌وتووه‌ته سه‌ر كورسی و په‌كی بكه‌وێ.
ماوه‌ی پێنج ساڵ ده‌بێ باوكی منداڵه‌كانی به‌هۆی نه‌خۆشی گیانی له ده‌ست داوه. ژنه‌كه سه‌رباری نه‌خۆشیی درێژخایه‌ن و دایكایه‌تی، به‌ڵام له كۆمپانیایه‌كی به‌رهه‌مهێنانی ناندا كاری ده‌كرد.
وه‌ك زۆر له ژنانی تری كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی، قه‌دریه به هاوسه‌رگیرییه‌ك رازی بوو بۆ به‌رده‌وامیدان به ژیان، به‌ڵام نه‌یزانی ژیان بۆ ئه‌و ده‌بێته چیرۆكێكی تاڵ. چونكه هێنده نه‌دارن، پێكه‌نین و خه‌نده هه‌رگیز به‌لایاندا نایه‌ت و له‌بری پێكه‌نین، ته‌نیا گریان ده‌ناسن.
وشه/ گه‌رمیان – سه‌بری هۆرێنی