به پێی پێشبینیه‌كانی شاره‌زایانی بواری ته‌كنه‌لۆژی كۆمپانیای سامسونگی كۆری تایبه‌تمه‌ندی هێدفۆنی وایه‌رلێسی له گالاكسی ئێس 8 جێگیر ده‌كات كه تایبه‌تمه‌ندییه‌كی كۆمپانیای ئه‌پڵه و له ئایفۆن 7 جێگیر كراوه له پێشوودا.
ماڵپه‌ڕی
techtimes ئه‌مڕۆ یه‌کی کانوونی دووه‌م/ینایه‌ر 2017 بڵاوی كرده‌وه، كۆمپانیای
سامسۆنگی کۆری دەیەوێت ھێدفۆنی بێ وایەر بۆ گالاکسی ئێس 8 دروست بکات و به تایبه‌تمه‌ندی جیاواز و نوێتر له مۆدێلی هێدفۆنی بێ وایه‌ری ئایفۆن، بەڵام بیرۆکەکەیان وەک یەکە، ھەروەھا ئەو ھێدفۆنە پێدەچێت لەجۆری ئایکۆن ئێکس بێت و خاوەنی میمۆری خۆی دەبێت و دەتوانیت گۆرانی تێدا ھەڵبگریت.
ئەو ھێدفۆنە نوێیە چاودێری ھەموو کارە رۆژانەکانت دەکات و راپۆرتی ھەفتانەت پێدەڵێت کە چەند گەرمۆکەت سووتاندووە و ئەوەش زۆر بەسوودە بۆ کێش دابەزاندن، ھەروەھا پێدەچێت لە کۆتایی بەھاری ئەمساڵدا ئەو مۆبایلە بخرێتە بازاڕەوە و ھێدفۆنەکەشی دەبینرێت.