هونەرمەندی ناودارى عێراقی حسام ڕەسام له پێگه‌ى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى یوتیوب نوێترین کاری هونەریی خۆی بۆ نەورۆز بە ناوی "زۆرباش" بڵاوکردەوە، تا ساتى ئاماده كردنى ئه‌م هه‌واڵه 484,750 بینه‌رى هه‌بووه و ده‌نگدانه‌وه‌ى زۆرى دروست كردووه.
کلیپە نوێیه‌کەی حسام ناوی (زۆرباش)ە، لەسەرەتای کلیپەکەدا بە هەردوو زمانی کوری و عەرەبی پیرۆزبایی جەژنی نەورۆز دەکات، گۆرانی (زۆرباش)، هۆنراوەی زیا مەیالییە، عەلی بەدر کاری ئاوازدانانی بۆ کردووە، دابەشکردنی ئەحمەد تارقە، لە ستۆدیۆی میلۆدی موزیک کارە دەنگییەکانی بۆ کراوە.
حسام ڕه‌سام لە ساڵی 1987 لەدایک بووە، ساڵى2004 ەوە ده‌ستى به گۆرانی گووتن كردووه، یەكێكە لە گۆرانیبێژە ناسراوەكانی عێراق و هەوادارێکی زۆری هەیە، چەندان بەرهەمی هونەری و ڤیدیۆ کلیپی تایبەت بە خۆی هەیە.