ڤیدیۆ.. جۆرجینا دوای هاتریكەكەی رۆناڵدۆ خۆی پێ نەگیرا

:: AM:10:08:13/03/2019 ‌

جۆرجینا رۆدریگیزی خۆشەویستی ئەفسانەی تۆپی پێی پورتوگالی و هێرشبەری یانەی یۆڤێنتۆسی ئیتاڵی كریستیانۆ رۆناڵدۆ دوای تۆماركردنی هاتریكەكەی شەوی رابردوو بەرامبەر یانەی ئەتلەتیكۆ مەدریدی ئیسپانی هۆڕ هۆڕ گریا.

شەوی رابردوو لە یاریی گەڕانەوەی قۆناغی 16ی خولی پاڵەوانانی ئەوروپا، رۆناڵدۆ بە تۆماركردنی هاتریك (3 گۆڵ) بەرامبەر یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید، یانەی یۆڤێنتۆسی گەیاندە قۆناغی 8ی پاڵەوانیەتییەكە.

دوای تۆماركردنی گۆڵی سێیەمی رۆناڵدۆ بە رێگەی لێدانی سزا لە خولەكی 86، جۆرجینا خۆی پێ نەگیرا و لە خۆشیان دەستی بە گریان كرد وەك شانازییەك بە خۆشەویست و باوكی منداڵەكەی.

زوومی كامێراكان سەرنجیان خستە فرمێسكەكانی جۆرجینا كە لەگەڵ هاندەران لەنێو یاریگە دانیشتبوو بۆ هاندانی یانەی یۆڤێنتۆس و رۆناڵدۆی خۆشەویستی.



وشە - ئامانج ئه‌كره‌م