جه‌سته‌ی پیاوان رۆژانه ملیۆنان سپێرم به‌رهه‌م دێنێت، شاره‌زایان ده‌ڵێن، بۆ بوون به باوک پێویسته رێژه‌ی سپێرمی پیاو زۆر بێت، به‌ڵام چه‌ندین هۆكار هه‌ن ده‌بنه هۆی زیان گه‌یاندن به سپێرمه‌كانی پیاو و له گه‌شه‌كردن ده‌یانخات، كه ئه‌مانه‌ن:
1 - گه‌رمای زۆر له رێژه‌ی سپێرمه‌كان كه‌م ده‌كاته‌وه، بۆیه پێویسته پله‌ی گه‌رمی له‌ش به‌رده‌وام له نێوان 23 بۆ 28 پله بێت، به‌تایبه‌ت ئه‌ندامی نێرینه، بۆیه باشتره بۆ پیاوان جلی ژێره‌وه‌یان ته‌سك نه‌بێت.
2 - حه‌مامكردن له بانیۆی زۆر گه‌رمدا، ده‌بێته هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی سپێرم.
3 - هه‌ندێك له پیاوان له كاتی كاركردندا لاپ‌تۆپ له‌سه‌ر پێیان داده‌نێن، به‌رده‌وامبوون له‌سه‌ر ئه‌م حاڵه‌ته، كاریگه‌ری نه‌رێنیی له‌سه‌ر رێژه‌ی سپێرمه‌كان هه‌یه.
4 - پۆشینی جلوبه‌رگی ته‌سك تا راده‌یه‌ك كاریگه‌ر ده‌بێت له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی سپێرمه‌كان.
5 - كێشانی جگه‌ره و خواردنه‌وه‌ی كحوول، رێژه‌ی 30% كاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر كه‌مبوونه‌وه‌ی سپێرم.
6 - یه‌كێكی تر له هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كانی كه‌مبوونه‌وه‌ی سپێرم، به‌رزبوونه‌وه‌ی كێشی لاشه‌ی پیاوانه كه راسته‌وخۆ كاریگه‌ری ده‌بێت و پرۆسه‌ی منداڵ دروستكردن دوا ده‌خات.
سه‌رچاوه: takvim