باڵه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، به‌تایبه‌ت باڵی كۆسره‌ت ڕه‌سووڵ و بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی، له‌باره‌ی كاندیدی ئه‌و پۆستانه‌ی له حكوومه‌ت و په‌رله‌ماندا به‌ریان ده‌كه‌ون، ناكۆكن. باڵی كۆسره‌ت ڕه‌سووڵ داوای دانانی كاندیدی پۆسته‌كان ده‌كات به سازان، به‌ڵام ماڵی تاڵه‌بانی ده‌ڵێن به هه‌ڵبژاردن بێت.
ئه‌گه‌رچی یه‌كێتی و پارتی ڕێككه‌وتنی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێیان واژوو كردووه، به‌ڵام له ناوخۆی یه‌كێتیدا تا ئێسته كاندیدی پۆسته‌كان یه‌كلا نه‌كراوه‌ته‌وه، له‌م هه‌فته‌یه‌دا دووجار واده‌ی كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی دیاری كرا، به‌ڵام ئه‌نجام نه‌درا و ئێسته‌یش ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه دوا خراوه بۆ كۆتا كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كێتی و پارتی له‌باره‌ی دوا بڕیاریان له‌سه‌ر پۆسته‌كان و هه‌نگاوه كرده‌ییه‌كان بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت كه رۆژی سێشه‌م به‌ڕێوه چوو.
به‌پێی زانیارییه‌كانی به‌رده‌ست "وشه"، ماڵی تاڵه‌بانی ده‌یانه‌وێ به ده‌نگدان كاندیدانی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان كه بێگه‌رد تاڵه‌بانی و ڕێواز فایه‌قن یه‌كلا بكرێنه‌وه، به‌ڵام باڵی كۆسره‌ت ڕه‌سووڵ ئه‌وه‌یان قبووڵ نییه، چونكه گومانیان هه‌یه پێشتر ئه‌وه یه‌كلا كرابێته‌وه كه كێ ده‌رده‌چێت، بۆیه داوای ڕێككه‌وتنی پێشوه‌خته له‌سه‌ر كاندیده‌كان ده‌كه‌ن به‌ر له واده‌ی كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی.
نه‌رمین عوسمان ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتی به"وشه"ـی ڕاگه‌یاند، له كۆبوونه‌وه‌ی داهاتووی سه‌ركردایه‌تیدا بێگه‌رد تاڵه‌بانی و ڕێواز فایه‌ق یه‌كێكیان به ده‌نگدانی نهێنی یه‌كلا ده‌كرێنه‌وه.
هه‌ر به‌پێی زانیارییه‌كانی "وشه"، ماڵی تاڵه‌بانی به كۆسره‌ت ڕه‌سووڵیان ڕاگه‌یاندووه له كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تیدا هه‌ر كام له‌و كاندیدانه ده‌رنه‌چوون ده‌كرێن به وه‌زیر، به‌ڵام ئه‌وه‌ش باڵی كۆسره‌ت ڕه‌سووڵی قایل نه‌كردووه ئه‌و پرسه به ده‌نگدان یه‌كلا بكه‌نه‌وه.
ئه‌و سه‌ركردایه‌تییه‌ی یه‌كێتی زیاتر گوتی، "تا ئێسته به ته‌واوی له‌سه‌ر پۆسته‌كان ڕێك نه‌كه‌وتووین، به‌ڵام دوای یه‌كلاكردنه‌وه‌یان كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی بۆ كاندیدی پۆسته‌كان ده‌به‌سترێت و بڕیاری كۆتا ده‌درێت."
جگه له كاندیدی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان، كاندید بۆ جێگری سه‌رۆكی حكوومه‌تیش هه‌مان كێشه و ناكۆكیی له‌ناو یه‌كێتی له‌سه‌ر هه‌یه، هه‌ریه‌كه له قوباد تاڵه‌بانی، ده‌رباز كۆسره‌ت ڕه‌سووڵ، عیماد ئه‌حمه‌د و حاكم قادر حه‌مه‌جان كاندیدی ئه‌و پۆسته‌ن و بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانیش ده‌یانه‌وێ ئه‌و پۆسته بۆ قوباد تاڵه‌بانی یه‌كلا بكه‌نه‌وه.
بۆیه به‌پێی زانیارییه‌كان، یه‌كێتی ده‌یه‌وێ داواكارییه‌كانی له پۆسته‌كاندا بگۆڕێت، به تایبه‌ت سه‌رۆكی په‌رله‌مان ڕه‌ت بكاته‌وه و یه‌كێك له كاندیدانی ڕكابه‌ری قوباد تاڵه‌بانی بۆ پۆستێكی باڵاتر كاندید بكات و پۆسته‌كه‌ی قوباد تاڵه‌بانیش مسۆگه‌ر بكات.
ڕێواز فایه‌ق ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتی به"وشه"ـی ڕاگه‌یاند، تا ئێسته‌یش كاندیدانی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان له پشكی یه‌كێتی خۆی و بێگه‌رد تاڵه‌بانین.
روونی كرده‌وه، "دوو ڕێمان له به‌رده‌مدایه، یان یه‌كێكمان بۆ ئه‌ویترمان بكشێینه‌وه، یاخۆ پرسه‌كه له سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتی یه‌كلا بكرێته‌وه."
بێگه‌رد تاڵه‌بانی و ڕێواز فایه‌ق هه‌ردووكیان ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیی و په‌رله‌مانتاری یه‌كێتین، یه‌كه‌میان سه‌ربه ماڵی تاڵه‌بانییه و دووه‌میشیان سه‌ربه باڵی كۆسره‌ت ڕه‌سووڵه.
هه‌ر به‌پێی زانیارییه‌كان، باڵی كۆسره‌ت ڕه‌سووڵ خۆیان به خاوه‌نی ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ پارتی ده‌زانن و پێشتریش ئه‌وه‌یان به كوڕه‌كانی تاڵه‌بانی گوتووه كه دابه‌شكاریی پۆسته‌كان له نێوان ئه‌و دوو باڵه‌دا به‌شێوه‌ی یه‌كسان بێت و ناكرێت پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان و جێگری سه‌رۆكی حكوومه‌تیش بۆ كاندیدی بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی بێت.
محه‌مه‌د وه‌تمان ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتی ئه‌و زانیارییانه‌ی ڕه‌ت كرده‌وه و ته‌نیا گوتی، "كۆنه‌بوونه‌وه و دواخستنی كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتی، پێوه‌ندی به كۆبوونه‌وه‌ی ڕۆژی سێشه‌می یه‌كێتی و پارتییه‌وه هه‌یه و دوای ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه یه‌كێتی هه‌موو شتێك یه‌كلا ده‌كاته‌وه."
*باڵی کۆسرەت ئەمەیان بە باڵەکەی تر راگەیاندووە ناكرێت پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان و جێگری سه‌رۆكی حكوومه‌تیش بۆ كاندیدی بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی بێت.