به پێی پێشبینییه‌كانی كه‌شناسیی هه‌رێمی كوردستان، له سبه‌ی پێنجشه‌مه‌وه باری كه‌شوهه‌وا ده‌گۆڕێت و بارانی به‌لێزمه ده‌ست پێ ده‌كاته‌وه، له دهۆك هه‌وره تریشقه‌شی له‌گه‌ڵدا ده‌بێت.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 13ی ئادار، پله‌كانی گه‌رما له نێوان هه‌شت بۆ 21 پله‌ی سیلزی ده‌بن. له هه‌ر چوار پارێزگای هه‌رێمیش ئاسمان نیمچه هه‌ور ده‌بێت و هیچ ئه‌گه‌رێكی باران نییه.
سبه‌ی پێنجشه‌م 14ی ئادار، پله‌كانی گه‌رما نزم ده‌بنه‌وه و له نێوان چوار تا 17 ده‌بن. ئاسمانیش هه‌وری ته‌واو ده‌بێت، باران له به‌یانیی زووه‌وه له ناوچه شاخاوییه‌كان ده‌ست پێ ده‌كاته‌وه و له ناو پارێزگاكانیش له دوای نیوه‌ڕۆوه ده‌ست پێ ده‌كات.
به گشتیی ئاستی باران مامناوه‌ند ده‌بێت، به‌ڵام له هه‌ندێ ناوچه بۆ لێزمه باران ده‌گۆڕێت و له پارێزگای دهۆك هه‌وره تریشقه‌شی له‌گه‌ڵدا ده‌بێت.
كاریگه‌رییه‌كانی باران به‌م دوو قۆناغه‌دا تێده‌په‌ڕن:
یه‌كه‌م: نزمە پاڵەپەستۆی دەریای ناوەڕاست و دەریای سوور بۆ سەر كەشی ناوچەكە درێژ دەبێتەوە و باران لە بەرەبەیانی ڕۆژی پێنجشەم دەست پێ دەكات. ئاستی بارانەكە مامناوەند و لێزمەیی دەبێت، لەگەڵیدا ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆزوخۆڵ هەیە و لەگەڵ باران تێكەڵ دەبێت.
پێشبینی دەكرێت زاخۆ و ناوچە شاخاوییەكانی دەوروبەری، بەشێك لە سنووری پارێزگای كەركووك و ناوچە شاخاوییەكانی هەرێم بە شێوەیەكی گشتی زۆرترین رێژەی بارانیان هەبێت.
لەگەڵ هاتنی كاریگەریی ئەم شەپۆڵە، پێشبینی بەفربارین لەناوچە شاخاوییە سنوورییەكاندا دەكرێت و تەزرەش لەهەندێ كاتدا دەبارێت.
ڕۆژی هەینی ئەگەری باران لەناوچە شاخاوییەكاندا زیاتر دەبێت و لەناوچەكانی تر تا ڕادەیەك لاواز دەبێت.
دووه‌م: لە رۆژی شەموو لە كاتەكانی دوای نیوەڕۆ قۆناغی دووەمی باران دەست پێ دەكاتەوە، بەڵام كاریگەرییەكەی لاوازترە بە بەراورد لەگەڵ قۆناغی یەكەم، كەشوهەوا ناجێگیرە و باران لە ناوچەی جیاجیا و بەشێوەیەكی پچڕ پچڕ ده‌بێت. لە بەرەبەیانی رۆژی دووشەم كاریگەریی ئەم قۆناغەی باران بارینەش بە تەواوی كۆتایی پێ دێت و بە شێوەیەكی گشتی و بە درێژایی ماوەی كارتێكردنی هەردوو شەپۆلەكە، پلەكانی گەرما لەنێوان 5 تا 7 پلەی سیلیزیی دادەبەزێت.