ماڵپه‌ڕى ئیره‌م نیوزى ئیماراتى ئه‌مڕۆ له راپۆرتێكدا باس له‌وه ده‌كات دواى نه‌مانى رێكخراوى تیرۆریستى داعش، كورد خۆى بۆ جه‌نگێكى تر ئاماده ده‌كات، ئه‌ویش جه‌نگێكى سیاسییه بۆ ئه‌وه‌ى ناوچه‌كانى خۆى له سووریا بپارێزێت.
ئیره‌م نیوز له راپۆرته‌كه‌یدا ده‌ڵێ، "دۆڕ‌انى داعش بۆ كورد ساتێكى یه‌كلاكه‌ره‌وه ده‌بێت، چونكه دواى ئه‌وه ده‌بێت داواى پاڵپشتى سیاسى له واشنتن بكات".
ئه‌و ماڵپه‌ڕه ئیماراتییه ئاماژه بۆ لێدوانى به‌رپرسێكى كورد ده‌كات له قامیشلۆ، گوتوویه‌تى سه‌ركه‌وتنى هێزه‌كانى هه‌سه‌ده له شاره‌دێى باغووز زه‌نگى قۆناغێكى نوێییه بۆ كورد. ئیره‌م نیوز ده‌ڵێ كورد دواى سه‌ركه‌وتنى به‌سه‌ر رێكخراوى تیرۆریستى داعش ئێسته ده‌ست به‌جه‌نگێكى تر ده‌كات، به‌ڵام ئه‌م جه‌نگه‌یان سیاسییه تا له رووى نێوده‌وڵه‌تییه‌وه متمانه به‌ده‌ست بهێنێت.
وه‌ك ماڵپه‌ڕه‌كه ئاماژه‌ى بۆ ده‌كات، ئێسته له سووریا گه‌وره‌ترین ناوچه كه له ده‌ره‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاتى به‌شار ئه‌سه‌د بێ، له لایه‌ن كورده‌وه به‌ڕێوه ده‌برێن. به‌منزیكه‌یش ئه‌م ناوچه‌یه رووبه‌رى چاره‌گێكى خاكى سووریا پێك ده‌هێنێ.
له‌ماوه‌ى سێ ساڵى رابردوو ئه‌مه‌ریكا به هه‌موو شێوه‌یه‌ك هاوكارى سه‌ربازیى به كورده‌كانى سووریا ده‌دا، به‌ڵام ئاخۆ له قۆناغى داهاتوودا له‌ڕووى سیاسییه‌وه هاوكارى كورد ده‌بێت؟ ئیره‌م له‌وه‌ڵامى ئه‌م پرسیاره ده‌ڵێ "واشنتن تا ئێسته رێى به‌خۆى نه‌داوه له‌ڕووى سیاسییه‌وه ددان به‌ده‌سه‌ڵاتى خۆڕێبه‌رى كورد بنێت له سووریا، ئه‌مه‌یش به‌هۆى توركیایه‌وه هه‌یه كه په‌یه‌ده به‌به‌شێكى جیانه‌كراوه له په‌كه‌كه ده‌زانێت".