ئەمڕۆ چوارشەم سەعات 11ی شەو بەكاتی كوردستان، یانەی بەرشەلۆنە لە یاریی گەڕانەوەی قۆناغی 16ی خولی پاڵەوانانی ئەوروپا مێوانداریی لەنێو یاریگەی كامپ نوو مێوانداریی یانەی لیۆنی فڕنسی دەكات.
لە یاریی چووندا هەردوو یانەكە لەنێو یاریگەی پاڕك ئۆڵەمپیك لیۆن بەبێ گۆڵ یەكسان ببوون، بەم ئەنجامەش هەلی هەردوو یانەكە بۆ گەیشتن بە قۆناغی 8ی خولی پاڵەوانانی ئەوروپا وەك یەكە.
یانەی لیۆن بە یەكسانبوونی گۆڵ یان سەركەوتن بەهەر ئەنجامێك خۆی دەگەیەنێتە قۆناغی 8ی خولی پاڵەوانانی ئەوروپا، لە بەرامبەریشدا یانەی بەرشەلۆنە دەتوانێ بە سەركەوتنی تەنیا گۆڵێكیش خۆی لەم قۆناغە بپەڕێنێتەوە.
پێشبینی دەكرێ ئێرنێستۆ ڤالڤێردی راهێنەری یانەی بەرشەلۆنە بەم پێكهاتەیەی خوارەوە رووبەڕووی یانەی لیۆن ببێتەوە:-
گۆڵپارێز: تیر شتیگن
بەرگری: سێمێدۆ، پیكێ، لینگلێ و ئەلبا
ناوەڕاست: ئارسەر، بۆسكێتس و راكیتیچ
هێرشبەر: دێمبێلێ، سوارێز و میسی
هەروەها پێشبینی دەكرێ یانەی لیۆنیش بەهەمان ریتم و هێرشبردن (4-3-3) رووبەڕووی یانەی بەرشەلۆنە ببێتەوە:-
گۆڵپارێز: لۆپێز
بەرگری: مێندی، تیتی، دینایەر و دۆبۆیس
ناوەڕاست: ندۆمبێلی، تۆسارت و عەوار
هێرشبەر: دیبای، دێمبێلی و فەقیر.