به مه‌به‌ستی هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ دوا میكانیزم و به‌ڕێوه‌چوونی پرۆسه‌ی چاكسازی و ڕێكخستنه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، ڕاوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان و شاندێكی باڵای سه‌ربازیی هاوپه‌یمانان كۆ بوونه‌وه.
ئه‌مرۆ چوارشه‌م (13ی ئادار) مه‌سروور بارزانی ڕاوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازیی له شاندێكی باڵای سه‌ربازیی هاوپه‌یمانان بۆ بواری چاكسازی و مه‌شق و راهێنانی هێزی پێشمه‌رگه كرد و تێیدا هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ دوا میكانیزم و به‌ڕێوه‌چوونی پرۆسه‌ی چاكسازی و رێكخستنه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه كرا.
هه‌ر له‌و دانیشتنه‌دا، ڕاوێژگاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش و شاندی میوان، ئه‌گه‌ری سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش و په‌ره‌سه‌ندنی جمۆجۆڵه‌كانیان تاوتوێ تاوتوێ كرد.
مه‌سرور بارزانی سوپاسی هه‌وڵه‌كانی هاوپه‌یمانی كرد و هیوای به‌رده‌وامیی هاوكارییه‌كانی خواست، به تایبه‌تی له بواری چاكسازی و ڕێكخستنه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌دا. هه‌روه‌ها بۆ رێگه‌گرتن له مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شه‌كانی تیرۆریستان، هاوكاریی هه‌مه‌لایه‌نه و ره‌خساندنی زه‌مینه‌ی له‌باری بۆ ئاسایی كردنه‌وه و چاره‌سه‌ریی كێشه سیاسی و ئیداری و ده‌ستوریه‌كانی به‌پێویست زانی .
شاندی میوان وێڕای جه‌ختكردنه‌وه له هاوكاری زیاتری هێزی پێشمه‌رگه بۆ به‌ره‌وپێشبردنی پرۆسه‌ی چاكسازی و رێكخستنه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، پشتگیریی خۆیان بۆ هه‌ماهه‌نگیی نێوان هێزی پێشمه‌رگه و هێزی هاوپه‌یمانان و هێزه عێراقیه‌كان له گشت ناوچه‌كان راگه‌یاند.