به پێی توێژینه‌وه‌ی چه‌ند پزیشكێكی ئه‌ڵمانی، ده‌ركه‌وتووه كه هاوشێوه‌ی ئه‌و ئالووده‌بوونه باوه‌ی بۆ ماده هۆشبه‌ره‌كان هه‌یه، ژنان ئالووده‌ی بازاڕكردنن.
ماڵپه‌ڕی
لبنان24 بڵاوی كرده‌وه، پزیشكانی ئه‌ڵمانیا بۆیان ده‌ركه‌وتووه كه چۆن هاووڵاتییان به پێی كرادره جیاوازه‌كان ئالووده‌ی یاریكردن، ئینته‌رنێت، وه‌رزش، قسه‌كردن و ماده هۆشبه‌ره‌كان ده‌بن، ئاواش ژنان ئالووده‌ی بازاڕكردن بوون.
له ڕوونكردنه‌وه‌ی بۆ ئه‌و جۆره ئالوودهبوونهدا، پزیشكه‌كان گوتیان: ئه‌و ژنانه‌ی به‌رده‌وام حه‌ز له بازاڕكردن ده‌كه‌ن و ئه‌و شتانه ده‌كڕن كه هیچ پێویستیشیان پێی نییه، ته‌نیا بۆ كات به‌سه‌ربردن و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی ڕۆژانه‌یان ڕوو له بازاڕ ده‌كه‌ن، به شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان ئالووده بوون و هه‌ستیان به خۆیان نه‌كردووه.
ئه‌م ئالووده‌بوونه به ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو له ژناندا هه‌یه، زۆر به ده‌گمه‌ن نه‌بێت له پیاواندا به‌دیار ناكه‌وێت، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له هه‌ندێك پیاودا هه‌یه و ئالوودهبوونهكهشیان بۆ كڕینی بابه‌ته ئه‌لیكترۆنییه‌كانه.
نیشانه‌كانی ئالووده‌بوون به بازاڕكردنیش بریتین له بێزاربوون، هیلاكیی، خه‌مباریی و حه‌زكردن له ته‌نیایی له دوای بازاڕكردنه. بۆ ئه‌مه‌ش پێویسته ئه‌و ژنانه یان ئه‌و پیاوانه‌ی تووشی بوون، سه‌ردانی پزیشكی ده‌روونی بكه‌ن، تا چاره‌سه‌ر بكرێن.