یه‌كێك له گرنگترین و مه‌ترسیدارترین ناوچه‌كانی دنیا كه هه‌میشه ململانێی له‌سه‌ره و به‌رده‌وام پڕ چه‌ك ده‌كرێ، وڵاتانی ده‌وروربه‌ری ده‌ریای ڕه‌شن، له سه‌رده‌می زوو ده‌ریاكه كه‌وتبووه ناوه‌وه‌ی ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانلی، به‌ڵام دواتر به ته‌واوی كه‌وته ژێر هه‌ژموونی ڕووسیا و پاش ڕووخانی سۆڤیه‌تیش ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر ناكۆكی وڵاتانی ناوچه‌كه كرا، بۆ چۆنیه‌تیی مامه‌ڵه‌كردن و هاتوچۆ به ده‌ریاكه و گه‌یشتن به ده‌ریای ناوه‌ڕاست.
به درێژایی مێژوو ده‌ریای ڕه‌ش و زاڵبوون به‌سه‌ر شوێنه ستراتیجییه‌كانی سه‌رچاوه‌ی ناكۆكی نێوان ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانلی و قه‌یسه‌ری ڕووس و ئیمپراتۆریه‌تییه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌وروپا بووه، دواتریش له نێوان توركیا و ناتۆ و ڕووسیا ململانێكان به‌رده‌وامیان پێ درا.
ده‌ریای ڕه‌ش خاوه‌نی گرنگییه‌كی زۆر گه‌وره‌ی سیاسی و ستراتیجییه و به زیندووترین ناوچه‌ی دنیا داده‌نرێ، به فره‌وانخوازی و هه‌ژموون سه‌پاندن به‌سه‌ر وڵاتانی تری دنیا، ناوه‌ندی توێژینه‌وه‌ی ستراتیجی نێوده‌وڵه‌تی له‌م دواییه لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی له‌سه‌ر ناوچه‌كه كرد و دووپاتی كرده‌وه، كه گرنگی پێگه‌ی ده‌ریای ڕه‌ش ڕۆژ دوای ڕۆژ زیاتر ده‌بێ، به تایبه‌ت دوای دروستبوونی ناكۆكییه‌كان له نێوان وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ڕووسیا.
ململانێی كۆن له‌سه‌ر ده‌ریای ڕه‌ش
له ماوه‌ی 1768 و 1774 ماوه‌ی شه‌ش ساڵ شه‌ڕ و ناكۆكی و جه‌نگی سارد له نێوان عوسمانییه‌كان و ڕووسیای قه‌یسه‌ری له‌سه‌ر ده‌ریای ڕه‌ش به‌رده‌وامی هه‌بوو، تا دواجار ناكۆكییه‌كان به واژووكردنی ڕێككه‌وتنی "كیتشۆك كاینارجی" كۆتاییان پێهات، به گوێره‌ی ئه‌و ڕێككه‌وتنه دوورگه‌ی كریما له ژێر ده‌ستی عوسمانییه‌كان ده‌رده‌هێنرێ و ده‌بێته وڵاتێكی سه‌ربه‌خۆ و پێوه‌ندی به عوسمانییه‌كانه‌وه نامێنێت، ته‌نیا شێخی ئیسلام له ئیسته‌نبۆل ده‌توانی سه‌ردانی وڵاته‌كه بكات و كاروباری ئاینی مسوڵمانانی ناوچه‌كه ڕێك بخات.
هه‌روه‌ها له ڕێككه‌وتنه‌كه‌ی هه‌ردووو لا ڕێ به‌وه‌یش دراوه كه ڕۆمانیا ببێته خاوه‌نی حوكمی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری خۆی له ژێر چاودێری و سه‌رپه‌رشتی عوسمانییه‌كان، به‌ڵام ڕووسیا مافی ده‌بێ له ده‌ستوه‌ردان و دیارییكردن و هه‌ڵبژاردنی فه‌رمانڕه‌واكان. هاوكات عوسمانییه‌كان مافی ئه‌وه‌یان به ڕووسه‌كان دا كه پشتیوانی له دانیشتوانی ئه‌رسه‌دۆكسی ناوچه‌كانی ژێر ده‌ستی عوسمانییه‌كان بكه‌ن، به گشتی ڕێككه‌وتنه‌كه زۆر له به‌رژه‌وه‌ندی ڕووسیا بوو و بۆ یه‌كه‌مجار له مێژوویش توركیا ناچار كرا، كه بڕی 15 كیسی زێڕ به ڕووسیا بدات.
خه‌ڵكی دوورگه‌ی كریما پێوه‌ندییه‌كی زۆر تۆكمه و مه‌زنیان به عوسمانییه‌كان هه‌بوو، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یش دا ورده ورده پێگه‌ی ڕووسیا له‌و دوورگه‌یه زیادی ده‌كرد و تا كار گه‌یشته ئه‌وه‌ی مۆسكۆ خۆی حاكمی بۆ كرێما دانا، ئه‌مه به ته‌واوی عوسمانییه‌كانی نیگه‌ران كرد و ئیسته‌نبۆل هانی مسوڵمانه‌كانی كرێمای دا كه ده‌ست به شۆڕش دژی ڕووسه‌كان بكه‌ن، بۆیه دۆخی دوورگه‌كه تا شۆرش له هه‌رێمه‌كه ڕووی دا.، به‌ڵام له 1783 ڕووسه‌كان شۆڕ‌شیان دامركانه‌وه و به ته‌واوی به‌سه‌ر ده‌ریای ڕه‌ش زاڵبوون، دوورگه‌ی كرێمایش به كلیلی ده‌ریای ڕه‌ش داده‌نرێ له‌لایه‌ن مۆسكۆوه كۆنتڕۆڵ كرا.
به دڕیژایی مێژوو ڕووسیا و خه‌ون و ئامانجی زاڵبوون به‌سه‌ر ده‌ریای ڕه‌شبوو و ئه‌م خه‌ونه‌یشی هاته دی، به‌ڵام ناكۆكییه‌كان كۆتاییان نه‌هات و له 1853 شه‌ڕێكی سێ ساڵه له نێوان موسكۆ و ئیسته‌نبۆل ده‌ستی پێكرد، به‌ڵام هیچیان نه‌یانتوانی شكست به‌وه‌ی تریان بهێنێت، بۆیه ناچاربوون ڕوو له دانوستاندن بكه‌ن. هه‌ر چه‌نده له شه‌ڕه‌كه‌دا هه‌ریه‌ك له فره‌نسا و به‌ریتانیا چوونه پاڵ عوسمانییه‌كان، له ترسی ئه‌وه‌ی ڕووسیا هه‌ژموونی زۆر فره‌وانتر بێ و زیان به به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌وانیش له ناوچه‌كه بگه‌یه‌نێت.
دوای جه‌نگی یه‌كه‌می جیهان به‌ر له‌وه‌یش ڕووسیا گرنگی ده‌ریای ڕه‌شی ده‌زانی و ده‌سبه‌رداری نه‌بوو، سه‌ره‌كیترین و ستراتیجیترین ئامانجی كۆنتڕۆڵكردنی گه‌رووه‌كانی گه‌یاندنی ده‌ریای ڕه‌ش بوو بۆ ده‌ریای ناوه‌ڕاست كه ئیسته‌نبۆله‌وه تێبه‌ر ده‌بن. دوای هه‌ره‌سی هه‌ردوو ئیمپراتۆرییه‌ت، هه‌وڵه‌كان بۆ دووباره داڕشتنه‌وه‌ی نه‌خۆشی هه‌ردوولا به گوێره‌ی ڕێككه‌وتنی مۆندرۆ هه‌ردوولا له‌سه‌ر گه‌رووه‌كانی ڕه‌قه ڕێككه‌وتن.
سه‌ره‌تا له ڕێككه‌وتنی لۆزان 1923 به وردی باسی لێوه‌كرا، دواتر ڕێككه‌وتنێكی تایبه‌ت به ناوی مۆنرۆ بۆ كێشه‌كانی وڵاتانی كه‌ناراوه‌كای ده‌ریای ڕه‌ش به ناوی مۆنرۆ واژووكرا.
به گوێره‌ی ئه‌و ڕێككه‌وتنه نوێیه ڕێ به توركیا دراوه كه له‌گه‌ڵ هه‌رده‌وڵه‌تێك له حاڵه‌تی، ئه‌وا مافی داخستنی گه‌رووه‌كه‌ی هه‌یه، مافی ته‌واو بۆ ته‌واوی وڵاتانی دنیا درا كه گه‌رووه‌كه بۆ هاتوچۆی بازرگانی به‌كاربهێنن، به‌ڵام به توندی گواستنه‌وه‌ی كه‌لوپه‌ل و چه‌ك له
له 2014 هێزه‌كانی ڕووسیا دووباره هێرشیان كرده‌وه، دوای ئه‌وه‌ی دوورگه‌ی كرێما بخاته‌وه ژێڕ ڕكێفی خۆی له‌مه‌یش دا سه‌ركه‌وتوو بوو، به‌ڵام له سه‌ره‌تاوه بۆ ڕووسیا ڕوونه ، ئیتر به ته‌واوی شكۆی ناتۆی شكاند، ئێسته‌یش ورده ورده توركیا و مۆسكۆ له‌یه‌كتر نزیك ده‌بنه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر چۆنیه‌تیی به‌ڕێوه‌بردنی ده‌ریایی ڕه‌ش به ته‌واوی رێك بكه‌ون و به‌هێزترین پێوه‌ندی له نێوانیان بنیات بنێنه‌وه.