یەكەمجارە یانە ئینگلیزییەكان مێژوویەكی گەورە لە خولی پاڵەوانان تۆمار دەكەن

:: AM:11:41:14/03/2019 ‌

یانەكانی خولی نایابی ئینگلیزی مێژوویەكی گەورەیان لە خولی پاڵەوانانی ئەوروپا تۆمار كرد دوای تەواوبوونی ركابەرییەكانی قۆناغی 16ی خولەكەدا.

چوار یانەی ئینگلیزی پلیتی سەركەوتنیان بۆ قۆناغی 8ی خولەكە بەدەستهێنا كە ئەوانیش برێتین لە یانەكانی مانچستەر یونایتد، تۆتنهام، مانچستەر سیتی و لێڤەرپوول.

ئەمە یەكەمجارە لە دوای وەرزی 2008-2009ی خولی پاڵەوانانی ئەوروپا چوار یانەی ئینگلیزی بگەنە قۆناغی 8ی خولەكە.

یانەی مانچستەر یونایتد لە قۆناغی 16ی خولەكەدا لە یانەی پاریس سان جێرمانی فڕەنسی بردبووەوە، یانەی تۆتنهامیش لە یانەی بڕووسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی، یانەی مانچستەر سیتیش لە یانەی شالكەی ئەڵمانی و شەوی رابردووش یانەی لێڤەرپوول لە یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی بردەوە.




وشە - ئامانج ئه‌كره‌م