شوان عه‌تووف پاش ماوه‌یه‌كی زۆر كاركردن له‌سه‌ر به‌رهه‌مهێنانی فیلمه درێژه‌كه‌ی، سه‌رجه‌م كاره‌كانی ته‌واو كرد و ئێسته ئاماده‌كاریی ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی له سینه‌ماكان نمایش بكرێت.
شوان عه‌تووف ده‌رهێنه‌ر، ئه‌كته‌ر و سینه‌ماكاری كورد ماوه‌یه‌كی زۆره خه‌ریكی به‌رهه‌مهێنانی فیلمێكی درێژ به ناوی "په‌یكه‌ری دڵ"ە كه هه‌ریه‌ك له نزار سه‌لامی، هه‌ڵوێست و چه‌ندان كه‌سایه‌تیی و ئه‌كته‌ری ناسراو به‌شدارییان تێدا كردووه.
پاش ماوه‌یه‌كی زۆر كاركردن، له كۆتادا سه‌رجه‌م كاره‌كانی ته‌واو كرد و ئێسته بۆ نمایشكردن له سینه‌ماكان ئاماده‌كاریی ده‌كات، له‌مباره‌یه‌شه‌وه چه‌ند زانیارییه‌كی بۆ "وشه" دركاند.
شوان عه‌تووف به "وشه"ی گوت: په‌یكه‌ری دڵ یه‌كه‌مین فیلمی موزیكه‌ڵی، رۆمانسی و كۆمیدی كوردییه. هه‌روه‌ها یه‌كه‌مین ئه‌زموونی به‌رهه‌مهێنانی فیلمی درێژی منه و به‌رهه‌می كۆمپانیای كام پرۆده‌كشن و میترۆنیۆم پڕۆده‌كشنه كه هه‌موومان به هێز و تواناوه كارمان بۆ به‌رهه‌مهێنانی كردووه.
زیاتر گوتی: له كۆتایی مانگی نیسان و سه‌ره‌تای مانگی ئایاری ئه‌مساڵ، له سینه‌ماكانی كوردستان و عێراق نمایش ده‌كرێت و پاشان فیلمه‌كه بۆ فێستیڤاڵه ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان دەنێردرێت.
په‌یكه‌ری دڵ له سیناریۆ و ده‌رهێنانی شوان عه‌تووف، چیرۆكی عه‌بدولغه‌فار عه‌بدوڵا، سیناریۆی لوقمان سوخه‌نده‌ره، هه‌روه‌ها شوان عه‌تووف سیناریۆكه‌ی جارێكی تر داڕشتووه‌ته‌وه.