كۆریای باشوور و مالیزیا رێككەوتنی بازرگانیی ئازاد واژوو دەكەن

:: PM:02:12:14/03/2019 ‌

سەرۆكی هەر دوو وڵاتی كۆریای باشوور و مالیزیا دەستیان بە دانوستان كرد بۆ ئەوەی رێككەوتننامەی بازرگانیی ئازاد لە نێوانیاندا واژوو بكەن.

سەرۆكی كۆریای باشوور بە سەردانێك لە كۆوالا لامپووری پایتەختی مالیزیایە و دانوستانەكانی نێوان ئەو دوو رێبەرە دەستی پێ كردووە و خوازیارن تا كۆبوونەوەی داهاتووی وڵاتانی یەكێتی "ئا سێ ئان" بە رێككەوتنی كۆتایی بگەن.

كۆنفرانسی ساڵانەی "ئا سێ ئان" پێ دەچێت لە تشرینی دووەمی ئەمساڵ بەڕێوە بچێت كە 10 ئەندامی هەیە. سەرۆكی كۆریای باشوور رای گەیاندووە قەبارەی بازرگانیی نێوان وڵاتەكەی لەگەڵ مالیزیا لە ساڵی 2018بە رێژەی 14.9% زیادی كردووە و گەیشتووەتە 19 ملیار و 200 ملیۆن دۆلار.

بەگوێرەی "ئیرنا" كۆی قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانیی نێوان كۆریای باشوور و مالیزیا لە ساڵی 2017 بریتی بوو لە 16 ملیار و 700 ملیۆن دۆلار.

یەكێتی "ئا سێ ئان" بە دوەم هاوبەشی بازرگانی كۆریای باشوور لە دنیادا هەژمار دەكرێت و لە ساڵی رابردوودا كۆی قەبارەی ئالوگۆڕی بازرگانی ئەو یەكێتییە لەگەڵ كۆریای باشوور گەیشتووەتە سەرووی 160 ملیار دۆلار.

هەر یەك لە تایلەند، سەنگافور، فیلیپین، مالیزیا، ئەندەنوسیا، ڤێتنام، میانمار، لائوس ، كامبوج و مرۆنئی ئەندامانی یەكێتی "ئا سێ ئان"ن.





وشە - سلێمان تاشان