فیدریكا مۆگرینى به‌رپرسى سیاسه‌تى ده‌ره‌وه‌ى یه‌كێتى ئه‌وروپا راى گه‌یاند، یه‌كێتى ئه‌وروپا ملیارێك یۆرۆ بۆ ئاواره‌كانى سووریا و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى ئه‌م وڵاته ته‌رخان ده‌كات.
ماڵپه‌ڕى
RT رووسى بڵاوى كردووه‌ته‌وه، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م له برۆكسل ڤدریكا مۆگرینى له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى ئاشكراى كردووه، یه‌كێتى ئه‌وروپا ملیارێك و 120 ملیۆن یۆرۆ به سووریا ده‌دات.
له‌باره‌ى شێوازى پاره‌دانه‌كه مۆگرینى ده‌ڵێ، 560 ملیار یۆرۆ بۆ ساڵى 2019 ته‌رخان ده‌كرێت و هه‌مان بڕیش بۆ ساڵى 2020 ته‌رخان ده‌كرێت.
دووپاتیشى ده‌كاته‌وه، ئه‌م بڕه پاره‌یه بۆ دۆسیه‌ى ئاواره‌كانى سووریا و ئاودانكردنه‌وه‌ى ئه‌م وڵاته ده‌درێت.
مۆگرینى ئاشكراى كرد، یه‌كێتى ئه‌وروپا بڕی ملیارێك و 500 ملیۆن یۆرۆ به توركیا ده‌دات چونكه ئه‌م وڵاته داڵده‌ى ئاواره‌كانى سووریاى داوه.
ئه‌مڕۆ له برۆكسلى پایته‌ختى به‌لجیكا كۆنگره‌ى سێیه‌مى كۆكردنه‌وه‌ى هاوكاریى سووریا به‌ڕێوه ده‌چێت.
له ساڵى 2011 جه‌نگ له سووریا هه‌ڵگیرساوه و تا ئێسته‌یش به‌رده‌وامه له نوێترین ئاماریى رێكخراوى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ته‌نیا له‌ناوخۆى ئه‌م وڵاته نزیكه‌ى چوار ملیۆن و 500 هه‌زار ئاواره هه‌ن.