كۆمپانیاكانی تۆیۆتا و جاكسا له نوێترین كارییاندا توانیان داهێنانێكی نوێ بكه‌ن بۆ به‌شی گه‌ردوونناسی كه ئه‌وه‌یش گوزه‌ره‌وه‌یه‌كه له‌سه‌ر شێوه‌ی پاسێكی بچووك كه به‌شێوه‌یه‌كی ئۆتۆماتیكی خۆی شۆفێری ده‌كات.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
dailymail" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه، باس له نوێترین به‌رهه‌می كۆمپانیای تۆیۆتا و جاكسا ده‌كات و ئاماژه‌ی پێ داوه، ئه‌م دوو كۆمپانیایه نموونه‌یه‌كی سه‌ره‌تاییان به هه‌موو دنیا ناساند، ئه‌وه‌یشیان گوتوه، كه ئه‌م پاسه بچووكه كه تایبه‌ته به گه‌ردوونناسی و بۆ سه‌ر مانگ دروست كراوه خۆی كۆنترۆڵی خۆی ده‌كات و به‌شێوه‌یه‌كی ئۆتۆماتیكی هه‌ر شوێنێكی بۆ دیاری كرد ده‌چێت بۆی".
به‌ڵام تا ئێسته به‌فه‌رمی به‌رهه‌مه‌كه ڕانه‌گه‌یه‌ندراوه و ئیسته‌یش كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ن و گوتویانه له داهاتوویه‌كی نزیكدا به‌رده‌ست ده‌بێ و له‌لایه‌ن ژاپۆنه‌وه تاقی ده‌كرێته‌وه، كه ئه‌مه‌یش هه‌نگاوێكی نوێیه هه‌م ژاپۆن و هه‌میش بۆ دنیا.
تۆیۆتا یه‌كێكه له كۆمپانیا گه‌وره‌كان بۆ به‌رھه‌مھێنانی ئۆتۆمبێل كه بنكه‌ی سه‌ره‌كی ده‌كه‌وێته شاری "تۆیۆتا" له ناوچه‌ی "ئیچی" له ژاپۆن، كۆمپانیاكه جگه له به‌رهه‌مهێنانی ئۆتۆمبێل، پاس و چه‌ندان جۆری پیكابی جیاواز دروست ده‌كات، تۆیۆتا له‌سه‌ر ئاستی كۆمپانیاكانی ژاپۆن یه‌كه‌م كۆمپانیایه له ڕووی زۆری به‌رھه‌مھێنانی ئۆتۆمۆبێله‌وه.