به‌درێژایی مێژوو به‌شێكی زۆر له خه‌ڵكی ژه‌هری هه‌نگیان به‌كارهێناوه وه‌ك ده‌رمانێك بۆ چه‌ندان نه‌خۆشی جیاواز، كه ئه‌مه‌یش وای كرد زانایان و پزیشكان توێژینه‌وه‌یه‌كی له‌سه‌ر ئه‌نجام دهن و بزانن بۆچی ژه‌هری هه‌نگ به‌سووده.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
organicfacts" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له گرینگ‌ترین سووده‌كانی ژه‌هری هه‌نگ ده‌كات و ئاماژه‌ی پێ داوه، پزیشكانی پسپۆڕ و زاناكانی بایۆلۆجی له نوێترین كاریاندا توێژینه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجام دا له‌سه‌ر ژه‌هری هه‌نگ ئه‌وه‌یان بۆ ده‌ركه‌وت كه به‌شێك له پێكهاته‌ی ئه‌م ژه‌هره رێژه‌یه‌كی زۆر له ماده‌ی به‌سوودی تێدایه كه له‌گه‌ڵ جه‌سته‌ی مرۆڤ ده‌گونجێت كه ئه‌مه‌یش وای كردووه سوودی هه‌بێ بۆی.
ئه‌وه‌یش گوتراوه كه كاتێك هه‌نگێك پێته‌وه ده‌دات و ژه‌هره‌كه‌ی به‌ناو جه‌سته‌تدا بڵاو ده‌بێته‌وه، جگه له‌و بهشهكهمهی كه له‌كاتی پێوه‌دانه‌كه ئازاری هه‌یه ئه‌گینا هیچ زیانێكی تری نییه ته‌نانه‌ت سوودیشی هه‌یه، بۆ چه‌ند به‌شێكی جیاوازی جسته.
سووده‌كانی ئه‌م ژه‌هره بریتین له "نه‌هێشتنی ئازاره‌كانی جه‌سته، باشتركردنی باری ده‌روونی، سافكردن و نه‌هێشتنی زیپكه‌ی رووخسار، نه‌هێشتنی ژه‌هری جه‌سته و به‌هێزكردنی خانه‌كانی مێشك".