به‌هۆی رووداوێكی هاتوچۆ له سنووری شارۆكه‌ی شێخانی سه‌ر به پارێزگای دهۆك حه‌وت هاووڵاتیی برینداربوون و دووانى تریش گیانیان له‌ده‌ست داوه.
ئازاد ته‌ها به‌رپرسی راگه‌یاندنی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی هاتوچۆی دهۆك به "وشه"ی راگه‌یاند، " كه‌مێك پێش ئێسته به‌هۆی رووداوێكی هاتوچۆ له سنووری شارۆكه‌ی شێخانی سه‌ر به پارێزگای دهۆك نۆ كه‌س بوونه‌ته قوربانی".
زیاتر گوتی، " رووداوه‌كه له‌سه‌ر رێی سه‌ره‌كی نێوان شارۆكی شێخان و شاره‌دیێ باعه‌درێ له نێوان دوو ئۆتۆمبێل روویداوه، له ئه‌نجام دا دوو هاووڵاتیی گیانیان له‌ده‌ستداوه و حه‌وت هاووڵاتیی تریش برینداربوون، ته‌ندروستی به‌شێك له برینداران نا جێگیره و بۆ نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی دهۆك ره‌وانه كراون".
به‌پێی ئاماره‌كانى به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی هاتوچۆی دهۆك ماوه‌ی هه‌فته‌ی رابردوو له سنووری پارێزگای دهۆك 10 رووداوی هاتوچۆ روویداوه و دوو كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و 15 كه‌سی تریش برینداربوون.
دهۆك/ نه‌وزاد هلۆری