بڕیاره له ئایندهیهكى نزیكدا فیلمێک لەسەر ژیانی ئەحمەد کایا بەرهەم بهێنرێت، بهڵام ئهمڕۆ پێنجشهم 14ى ئادار، کۆمپانیای خاوەن مافی بەرهەمەکانی کایا و خێزانەکەی ڕەتیان کردەوە پێوەندییان بەو فیلمەوە هەبێت.
کۆمپانیای گام میوزیک کە خاوەن مافی بڵاوکردنەوەی بەرهەمەکانی ئەحمەد کایایە له ڕاگهیاندراوێكدا ئاشکرای کرد، کۆمپانیاکەی ئەوان و خێزانی ئەحمەد کایا دوور و نزیک پێوەندییان بەو فیلمەوە نییە کە بڕیارە لەسەر ژیانی ئەحمەد کایا بەرهەمبهێنرێت.
کۆمپانیاکە نووسیویهتى: " هیچ لایەنیک بەبێ وەرگرتنی مۆڵەت لە خێزان یان کۆمپانیاکەی ئەوان، مافی ئەوەی نییە ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ هیچ پڕۆژەیەک لەسەر ژیان و بەرهەمەکانی ئەحمەد کایا بکات، داواش لە رای گشتی و هەوادارانی کایا دەکات، هیچ گرنگییەک بە بابەتێک نەدەن کە لەلایەن خێزانی کایا یان کۆمپانیاکەی ئەوانەوە پستڕاست نەکرابێتەوە".
بەپێی زانیارییەکان فیلمێک لەسەر ژیانی ئەحمەد کایا بەرهەمدەهینرێت بەناوی (هەردوو چاوم ئەحمەدۆ)، فیلمەکەیش لە ماڵاتیا، ئیستهنبۆڵ و پاریس وێنەی دەگیرێت، فیلمەکە لەلایەن هەردوو دەرهێنەری ئێرانی عەدنان عوسمان شاناز و عەرەفات روزگارەوە کاری دەرهێنانی بۆ دەکرێت.
ئەحمەد کایا ساڵی 1957 لهدایك بووه و ساڵی 2000 كۆچى دوایى كردووه، گۆرانیبێژ، ئاوازدانەر و مۆسیقاری ناودارى کورد بوو کە لە دا لە شاری مەلەدیی باکوری کوردستان لەدایک بووە. ئەحمەد لە شەش ساڵیەوە خەریکی مۆسیقا بووە کاتێک باوکی سازێکی بۆ دەکرێت، لە ساڵی 1985 یەکەمین ئەلبوومی گۆرانییەکانی بڵاو كردهوه.