گۆرانیبێژى ناودارى كورد نازدار له پێگهى تایبهتى خۆى له تۆڕى كۆمهڵایهتى ئینستاگرام له پارچه ڤیدیۆیهك ئاشكراى كردووه كه نوێترین کاری هونەریی خۆی بڵاوکردنەوەی ئەلبوومێکی نوێیە بە ناوی (دێ تو وەرە).
نازدار تەواوی ئەلبوومەکەی بەناوی (دێ تو وەرە) کە لە 12 تراک پێکهاتووە، لە چەناڵی یوتیوبی تایبهت به خۆی بڵاو کردەوە.
نازار له لێدوانێكى بۆ "وشه" ئەوەی ڕاگەیاند، پێیخۆشە بەرهەمەکانی بخاتە بەردەست هەوادارەکانی بۆ ئەوەی بە ئاسانترین شێوە دەستیان بکەوێت، بۆیە وەک دیارییەک بۆ بەهار و نەورۆز ئەلبوومەکەی لە یوتیوبی خۆی بڵاو کردەوە.
نازدار، خهڵكی شاری جزیری باكوری كوردستانه و لە ساڵی 1987 هەر لەو شارە لەدایک بووە، لە تەمەنی شەش ساڵییەوە بە خانەوادەیی کوردستانیان بەجێهێشتووە لە ئەلمانیا دەژین، دهرچووی بهشی كۆمهڵناسی زانكۆی ئهڵمانیایه، ماوەیەکی زۆرە لە بواری هونەریدا کاردەکات و چەندان کلیپ و ئەلبوومی هەیە، له ساڵی 2012 ژیانی هاوسهری لهگهڵ (ڕایبین)ـی گۆرانیبێژی دهۆکی پێکهێناوە، کچێکیان هەیە بەناوی "کانی".