كونسوڵخانه‌ى ئه‌مه‌ریكا له هه‌ولێر یادى له‌دایكبوونى مسته‌فا بارزانى رابه‌رى نه‌ته‌وه‌یی كوردی‌یان كرده‌وه.
ئەمڕۆ پێنجشەم 14ى ئادار، کونسوڵخانەی گشتی ئەمه‌ریکا لە هەولێر لە تویتێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر یادی 116 ساڵەی لەدایکبوونی مستەفا بارزانی، ڕابه‌رى نه‌ته‌وه‌یى كوردی‌یان کرده‌وە.
کونسوڵخانەی گشتی ئەمه‌ریکا لە هەولێر له توویته‌كه‌دا نوسیوویەتی:" کۆنسوڵخانەکەمان لە هەولێر یادی ژیان و خەباتی مەلا مستەفا بارزانی دەکاتەوە کە 116 ساڵ لەمەوپێش و لە رۆژێکی وەک ئەمڕۆدا، کە 14ـی ئاداری 1903 لەدایکبووه، مەلا مستەفا بارزانی هەمیشە لە یادەوەریدا دەبێت بۆ خزمەتکردنی هەرێمی کوردستانی عێراق و گەلی کورد".
کونسوڵخانەی گشتیی ئەمه‌ریکا لە هەولێر لەگەڵ تویتەکەیدا وێنەیەکی مستەفا بارزانی و ویلیا‌م کارتەر، فۆتۆگرافەری ئەمه‌ریکی، بڵاوکردووەتەوە کە ساڵی 1965 گیراوە.
مسته‌فا بارزانی، سه‌ركرده‌ی شۆڕشی باشووری كوردستان و جه‌نه‌ڕاڵی كۆماری كوردستان له مهاباد، له ڕۆژێكی وه‌ك ئه‌مڕۆ له‌دایك بووه و تا ئێسته ئه‌و سیسته‌مه ناسیۆنالیستییه‌ی دایمه‌زراندووه، له‌سه‌ر ئاستی هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان پێڕه‌و ده‌كرێ و حزبه‌كه‌ی پڕ جه‌ماوه‌رترینه له باشوور.
مه‌لا مسته‌فای بارزانی ناوی ته‌واوی (مسته‌فا كوڕی شێخ محه‌مه‌د بارزانی)ـیه، له 14ی ئاداری 1903 له گوندی بارزان، له‌دایكبووه.