ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 14ی ئادار، له‌ژێر چاودێری "خه‌ڵات بارزانی" نوێنه‌ری سه‌رۆك بارزانی له‌سه‌ر مه‌زاری نه‌مران، دووه‌م پێشانگای فۆتۆی پێشمه‌رگه له‌لایه‌ن ده‌زگای سه‌نگه‌ر و پێشمه‌رگه به بۆنه‌ی 116 ساڵه‌ی له دایك بوونی "بارزانی نه‌مر" له بارزان كرایه‌وه.
ڕێوڕه‌سمی كردنه‌وه‌ی پێشانگه‌كه به ئاماده‌بوونی دكتۆر ڕۆژ نووری شاوێس، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان و هه‌ردوو فه‌رمانده‌ی پێشمه‌رگه "سیهاد بارزانی و سیروان بارزانی" و پارێزگاری هه‌ولێر و فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كان و كه‌سایه‌تی سیاسی و جه‌ماوه‌ری و چین و توێژه جیاوازه‌كانی كۆمه‌ڵگه به‌ڕێوه‌چوو.
غازی گه‌ردی به‌ڕێوه‌به‌ری گۆڤاری سه‌نگه‌ر و پێشمه‌رگه بە "وشه" ڕاگەیاند، " ئێمه ساڵانه وه‌كو ئه‌ركێكی نیشتیمانی هه‌موو ساڵێك له‌م ڕۆژه‌دا چالاكییه‌ك له‌سه‌ر مه‌زاری نه‌مران ئه‌نجام بده‌ین، به هه‌مان شێوه‌ی ساڵی ڕابردوو پێشانگه‌یه‌كی مۆدێرنی فۆتۆییمان بۆ خزمه‌تی مێژووی پێشمه‌رگه له‌سه‌ر مه‌زاری نه‌مران له بارزان كرده‌وه و ماوه‌ی سێ ڕۆژیش به‌رده‌وام ده‌بێت.
زیاتر گوتی، " ئامانجمان له كردنه‌وه‌ی ئه‌م پێشانگایه خزمه‌تكردنی مێژووی بزاڤی ڕزگاریخوازی كوردستانه به‌ڕابه‌رایه‌تی باوكی ڕۆحی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانی "مسته‌فا بارزانی نه‌مر"، كه 500 وێنه له پێشانگه‌كه‌دا نمایشكراوه و له‌و وێنانه‌یه‌یشدا نزیكه‌ی پێنج هه‌زار پێشمه‌رگه نیشاندراوه، وێنه‌كانیش پێكهاتوون له پێشمه‌رگه‌كانی شۆڕشی ئه‌یلوول و ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ی كه له‌سه‌نگه‌ره‌كاندا به‌رگرییان له خاك و نیشتیمان كرد و دژی تیرۆرستانی داعش جه‌نگان.
مسته‌فا بارزانی له 14ی ئاداری ساڵی 1903 له دایك بووه و له یەکی ئاداری ساڵی 1979 كۆچی دوایی كردووه، بۆیه له‌م دوو ڕۆژه‌دا هه‌موو ساڵێك یادی ده‌كرێته‌وه و چه‌ندان چالاكی به‌بۆنه‌ی له‌دایك بوون و كۆچ كردنی ئه‌نجام ده‌درێت.
هەولێر/محه‌مه‌د جه‌مال