فه‌رزاد هه‌ورامی هونه‌رمه‌ندی ناوچه‌ی هه‌ورامان بۆ یادی كیمیابارانكردنی شاری هه‌ڵه‌بجه، بڕیاره به‌یانى شه‌موو ١٦ی ئادار كلیپێك تایبه‌ت به ئازار و مه‌ینه‌تیه‌كانی تایبه‌ت به‌و ڕۆژه په‌خش و بڵاو بكاته‌وه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 15ى ئادار، فه‌رزاد مێهدینیا هه‌ورامی، هونه‌رمه‌ندی ناوچه‌ی هه‌ورامان به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، ماوه‌ی زیاتر له مانگێكه كار له‌سه‌ر كارێك ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی له ساڵیادی 31 ساڵه‌ی كیمیابارانكردنی شاری هه‌ڵه‌بجه په‌خش بكرێت كه باس له ئازار و مه‌ینه‌تیه‌كانی هاووڵاتییانی ئه‌و سنوره ده‌كات.
زیاتر گوتى، "ئاماده‌كاریه‌كانی ئه‌و كلیپه كۆتایی هاتووه و كاری وێنه‌گرتنی به كۆتا هاتووه و به‌یانى شه‌موو 16ى ئادار بڵاو ده‌كرێته‌وه و په‌خش ده‌كرێت".
ڕوونیشى كرده‌وه، "له كلیپه‌كه‌دا هونه‌رمه‌ند عه‌دنان كه‌ریم هاوكاریمی كردووه و ناونیشانی كلیپهكهیش به ناوی هاوارو یارا به شێوه‌زاری سۆرانی به واتای هه‌واری یاران ده‌بێت و له به‌رنامه‌ی تایبه‌ت به مه‌راسیمی 16ى ئادار بڵاوى ده‌كه‌ینه‌وه".
"هه‌ر یه‌كه له مامۆستا رێباز كاری مۆسیقا و شمشاڵی مامۆستا خه‌لیل و مامۆستا توانا كاریان تێدا كردووه"، فه‌رزاد هه‌ورامی هونه‌رمه‌ندی ناوچه‌ی هه‌ورامان واى گوت.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی