دواى ئهوهى بەرەبەیانی ئەمڕۆ ههینى 15ى ئادار، لە ناوەڕاستی شاری كریست چەرچ لە نیوزلەندا دوو هێرشی چەكداری كرایە سەر دوو مەزگەوت، بەو هۆیەوە 40 كەس كوژران و 20ی تریش برینداربوون.
ئهوهى جێى سهرنج بووه یەکێک لە هێرشکەرەکانیش ڤیدیۆیی ساتى هێرشی خۆیی بۆ سەر مزگەوتەکە بڵاوکردووەتەوە و بە ڕاستوخۆیش لە ڕێگای یەکێک لە تۆڕە کۆمەڵاتیەتییەکانەوە بڵاوی کردووەتەوە.
وهك له ڤیدیۆكهدا دهردهكهوێت، هێرشكارەكە پێش ئەوەی هێرش بكاتە سەر یەكێك لە مزگەوتەكان وێنەیەكی سێلفی خۆی لەناو ئۆتۆمبێڵەكەی بڵاو دهكاتهوه، دواتر لە سەیارەكەی دادەبەزێت و دەچێتە ناو مزگەوتێكهوه، بەشێوەیەكی هەڕەمەكی تەقە دەكات و بهدڕندانه خهڵكهكه دهكوژێت.
بهوهۆیهوه سەرۆک وەزیرانی نیوزلەندا داوای کرد ئەو گرتە ڤیدیۆییانە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بسڕدرێنهوه، كه تێدا دەستڕێژی گولـلە بۆسهر نوێژخوێنان دهكرێت.
نیوزلهندا، وڵاتێکە لە ئۆقیانووسیا و لە چەند دوورگە پێکھاتووە، پایتەختەکەی ویلینگتۆنە، ئەم وڵاتە پێکھاتووە لە دوو دورگەی گەورە و و چەندان دورگەی بچووک و ھەروەھا چەندان ناوچەی ئۆتۆنۆمى، مەودایەکی زۆر لە نێوان نیوزلهندا و وشکانییەکانی ترى گۆی زەوی ھەیە، دوو ھەزار کیلۆمەتر لە نێوان ئەم وڵاتە و نزیکترین دراوسێی کە وڵاتی ئوستورالیایە مەودا ھەیە، دەریای تاسمان دەکەوێتە نێوانیان، دوای ئوستورالیا نزیکترین دراوسێکانی لە باکورەوە دورگەکانی تونگا و فیجی و پۆلۆنێزیەکانن.