جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كۆریای باكور ئه‌مڕۆ هه‌ینی ئاشكرای كرد، كه پیۆنگیانگ تاوتوێ هه‌ڵپه‌ساردن و داخستنی گفتوگۆ و دانوستاندنه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌كات، بۆ پرسی چه‌كی ناوكی و هه‌ڵگرتنی سزاكانی ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر كۆریای باكور.
تشوی سون هوی جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كۆریای باكور له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی له پیۆنگیانگی پایته‌خت به میدیاكانی
ڕاگه‌یاند، له داهاتوویه‌كی زۆر نزیك ڕێبه‌ری وڵاته‌كه‌مان كیم جۆنگ ئۆن به فه‌رمی هه‌ڵوێستی وڵات به‌رانبه‌ر به هه‌ڵپه‌ساردنی دانوستاندنه‌كان له‌گه‌ڵ ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ڕاده‌گه‌یه‌نێت.
ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی پیۆنگیانگ دوای ئه‌وه دێ، كه ستیڤن بیگونی نێردراوی تایبه‌تی ئه‌مه‌ریكا بۆ كاروباری كۆریای باكور ڕه‌تكردنه‌وه‌ی پلانێكی كۆریای باكوری ڕاگه‌یاند، كه هه‌نگاو به هه‌نگاو پیۆنگیانگ له چه‌كی ئه‌تۆم دابماڵێت.
ستیڤن بیگون گوتی، واشنتن ده‌یه‌وێ ڕاسته‌وخۆ و به یه‌كجاری كۆریای باكور ده‌سبه‌رداری به‌رنامه ناوكییه‌كه‌ی بێ و تا ئه‌مه‌ریكایش ڕاسته‌وخۆ سه‌رجه‌م سزاكانی سه‌ر پیۆنگیانگ هه‌ڵبگرێ، به‌ڵام تا ئێسته حكوومه‌تی كۆریای باكور ئه‌م بۆچوونه‌ی ڕه‌ت كردووه‌ته‌وه و ئاماده نییه ده‌سبه‌رداری به‌رنامه ناوكییه‌كه‌ی بێت.
ئه‌مه گه‌وره‌ترین خاڵی ناكۆكی نێوان هه‌ردوو وڵاته و به سه‌ره‌كیترین هۆكاری شكستی دیداری دووه‌می لووتكه‌ی نێوان دۆناڵد تره‌مپ و كیم جۆنگ ئۆن داده‌نرێ، كه له مانگی شوبات/فێبرایه‌ری ڕابردوو له ڤێتنام ئه‌نجام درا.