پیاوێكی هیندی له شاری مومبای هیندستان 12 سه‌عات دوای ئه‌وه‌ی نه‌شته‌رگه‌ری چاندنی قژی بۆ كرا، كۆتایی به ژیانی هات، زانیارییه‌كانیش هێما بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، دوای تێپه‌ڕینی 12 سه‌عات به‌سه‌ر ده‌رچوون له هۆلی نه‌شته‌ری چاندنی قژ، پیاوه‌كه تووشی هه‌ناسه ته‌نگی بووه و دوای ڕۆژێك مانه‌وه له نه‌خۆشخانه گیانی له ده‌ستداوه.
ئه‌و پیاوه هیندییه ته‌مه‌نی 43 ساڵ و ناوی شراوان كامار چۆدهاری بووه و پاش ده‌رچوونی له نه‌شته‌ری
چاندنی قژ به 12 سه‌عات تووشی هه‌ناسه‌ته‌نگییه‌كی مه‌ترسیداربووه و به په‌له گه‌یه‌نراوه‌ته نه‌خۆشخانه، پزیشكان هۆكاری ئه‌و هه‌ناسه‌ته‌نگییه‌یان بۆ ئه‌وه گه‌ڕانده‌وه، كه به‌هۆی هه‌سته‌وه‌ری و چوونی ماده‌ی تایبه‌ت به چاندنی قژ بۆ ناو جه‌سته‌ی پیاوه، هه‌ستیارییه‌كه‌ی زیانی گه‌وره‌ی به ته‌ندروستی گه‌یاندووه.
چۆدهاری كه به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیایه‌كی لۆجستی بووه و بڕی 500 هه‌زار روپیه كه ده‌كاته پێنج هه‌زار و 400 جونیه‌ی ئیسته‌رلینی له به‌رانبه‌ر چاندنه‌وه‌ی قژی به نۆرینگه‌ی چاندنه‌وه‌ی قژ له ناوچه‌ی شنشوكوكلی مومبای به‌خشیوه.
ڕۆژنامه‌ی تایمز ئۆف ئندیا بڵاوی كرده‌وه، پزیشكی چێنه‌ره‌وه‌ی قژی ئه‌و پیاوه "فیكاس هالوای" له دوای مردنی له دانپێدانانه‌كانی لای پۆلیس دووپاتی كردووه‌ته‌وه، كه چۆدهاری له نه‌شته‌رییه‌كه‌ی دا ویستوویه‌تی به یه‌ك نه‌شته‌ر نۆ هه‌زار تاڵ قژی بۆ بچنینه‌وه، له كاتێكدا به‌شێوه ته‌ندروستییه‌كه‌ی ئێمه دووپات‌مان له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه‌ته‌وه كه ته‌نیا ده‌توانن له یه‌ك نه‌شته‌ر سێ هه‌زار تاڵ قژ بچنین.
سه‌ندیكای پزیشكانی جوانكاری هیند له‌وباره‌وه ئاماژه‌یان داوه، كه قورسی هه‌ناسه‌دان دوای نه‌شته‌ری چاندنی قژ یه‌كێكه له خاڵه لاوازه‌كان و پێویست بوو پزیشك و نۆرینگه‌كه تا 24 سه‌عات دوای چاندنی قژی به وردی ئاگاداری دۆخی ته‌ندروستی بن و له ژێر چاودێری بیهێڵنه‌وه، به‌مشێوه‌یه ده‌توانرا هاریكاری بكرێ و له مه‌رگ ڕزگار بكرێ، به‌ڵام پاش گه‌یشتنی به قۆناغێكی خراپ گه‌یه‌نراوه‌ته نه‌خۆشخانه و ئه‌مه‌یش به‌هۆی هه‌ستیارییه‌وه بووه و دواتر گیانی له ده‌ست داوه.