یوفا لەسەر ئەم هەڵسوكەوتەی رۆناڵدۆ بڕیاری كۆتایی داوە

:: PM:02:23:15/03/2019 ‌

یەكەتیی تۆپی پێی ئەوروپا (یوفا) بڕیاری كۆتایی لەسەر ئەگەری سزادانی كریستیانۆ رۆناڵدۆی ئەستێرەی پورتوگالی و هێرشبەری یانەی یۆڤێنتۆسی ئیتاڵی داوە سەبارەت بە شێوازەی دەربڕینی سەركەوتنەكەی بەرامبەر یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید لە خولی پاڵەوانانی ئەوروپا.

رۆژنامەكان باسیان لەوە كردبوو كە رەنگە رۆناڵدۆ بەهۆی ئەم هەڵسوكەتە نابەجێیەوە لە یارییەكەی بەرامبەر یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید لە یاریی گەڕانەوەی قۆناغی 16ی خولی پاڵەوانانی ئەوروپا، سزای راگرتنی بەسەردا بسەپێنێ.

ماڵپەڕی (كالچیۆ میركاتۆ)ی ئیتاڵی بڵاوی كردەوە: یەكەتیی تۆپی پێی ئەوروپا بڕیاریداوە لێكۆڵینەوە لەم هەڵسوكەوتەی رۆناڵدۆ نەكات، بەمەش مەترسی سزادان و راگرتنی لەسەر نییە.

دییگۆ سیمیۆنی راهێنەری یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید پێشتر لە یاریی چووندا لەسەر هەمان هەڵسوكەوت لەلایەن یوفاوە تەنیا سزای دارایی بەسەردا سەپێنرابوو كە ئەویش 17 هەزار پاوەن بوو.

بەمەش رەنگە یوفا هاوشێوەی سیمیۆنی تەنیا سزای دارایی بەسەر رۆناڵدۆ بەسەپێنێ بێ ئەوەی بۆ یاریی داهاتوو و قۆناغی 8ی خولی پاڵەوانانی ئەوروپا رایبگرێ.




وشە - ئامانج ئه‌كره‌م