جێمس جیفری نێرده‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ كاروباری سووریا ئاشكرای كرد، هیچ خشته و كاتێكی دیارییكراو بۆ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له سووریا بوونی نییه و باسی له‌وه‌یش كرد، كه پێشبینی ده‌كه‌ین كه 15 تا 20 هه‌زار چه‌كداری توندڕۆ له سووریا و عێراق بوونیان هه‌بێ و وه‌ك شانه‌ی نوستوو كار ده‌كه‌ن.
جیفری به ئاژانسی ڕۆیته‌رزی ڕاگه‌یاندووه، له ڕووی سه‌ربازی و چه‌كدارییه‌وه ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش چه‌ند سه‌دێك چه‌كداری ماوه و كه‌متر له كیلۆمه‌ترێكی چوارگۆشه‌یشیان له ژێر كۆنتڕۆڵه و له ماوه‌ی زۆر كه‌م دا ئه‌و ناوچه‌یه‌یش به ته‌واوی پاك ده‌كرێته‌وه.
زیاتر
گوتی، ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا داوا ده‌كه‌ن، كه وڵاتان چه‌كداره‌كانیان وه‌ربگرنه‌وه و له وڵاتی خۆیان دادگایی‌یان بكه‌ن، نه‌ك له ناوچه‌كه بمێننه‌وه.
له‌باره‌ی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكایش له سووریا، نێرده‌ی تایبه‌تی واشنتن بۆ كاروباری سووریا ڕای گه‌یاند، هیچ كات و خشته‌یه‌كی دیارییكراو بوونی نییه، بۆ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانمان له سووریا، به‌ڵكوو هه‌نگاوی پێویست و كرده‌یی له كاتی خۆی دا ده‌نرێن و ده‌گه‌ڕێنرێنه‌وه نیشتمان.
له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی داهاتوو هه‌زاران چه‌كدار له شاره‌دێی باغووز خۆیان ڕاده‌ستی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات كردووه و شه‌ڕ له‌و ناوچه‌یه‌ش به‌رده‌وامی هه‌یه كه به دوا مۆڵگه‌ی تیرۆریستانی داعش داده‌نرێت.