به‌شیر حه‌داد زانیارى له‌باره‌ى ناردنى پاره له به‌غداوه ئاشكرا ده‌كات
حەداد هۆکاری نەدانی پارەی جووتیاران ئاشکرا دەکات و دەڵێت، به‌رده‌وام ده‌بین له به‌دواداچوون و وازناهێنین ده‌بێت له‌م ساڵدا جووتیاران شایسته داراییه‌كانیان وه‌ربگرن.
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ئاشكرای ده‌كات كه وەزارەتی دارایی عێراق پارەی گەنمی جووتیارانی ھەرێمی كوردستانی دابین كردبوو، به‌ڵام وەزارەتی بازرگانی عێراق پارەكه‌ی بۆخۆی خەرجکردووە.
د.بەشیر حه‌داد له راگه‌یه‌نراوێكى رۆژنامه‌وانى راى گەیاند، له ساڵی 2015 وەزارەتی دارایی عێراق پارەی گەنمی جووتیارانی ھەرێمی كوردستانی دابین كردبوو، بەڵام وەزارەتی بازرگانی ئەو کاتی عێراق پارەی ساڵه‌كانی (2015-2016-2017)ی به‌فه‌رمانی حه‌یده‌ر عه‌بادی راگرتووه‌و بۆ خەرجییەكانی خۆی بەكارھێناوەو نه‌یناردوه بۆ جووتیارانی هه‌ریم".
حه‌داد دڵنیاییشی دایە جووتیاران كە ھەوڵەكانیان چڕ دەكەنەوە بۆ وەرگرتنەوەی شایستە داراییەكانی جووتیاران و گوتی، له بودجه‌ی 2019 مادەیەك دانراوه كه ئه‌و پاره‌یه جارێكی تر خه‌رج بكرێته‌وه.
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق روونی كرده‌وه كه ئه‌و بابه‌ته له نێوان وه‌زاره‌تی دارایی و وەزارەتی بازرگانی عێراقدایه " ئێمه به‌رده‌وام چاودێرى و به‌دواداچوونی بۆ ده‌كه‌ین و وازناهێنین ده‌بێت له‌م ساڵدا جووتیاران ئه‌م پاره‌یه وه‌ربگرن".
وشە -
سه‌رخێڵ هاشم