سه‌رۆك بارزانی و ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانیی عێراق چه‌ند پرسێكیان تاوتوێ كرد

:: PM:07:27:15/03/2019 ‌

ئه‌مڕۆ هه‌ینى سەرۆک بارزانی پێشوازی لە فاڵح فەیاز ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانیی عێراق کرد.

به‌گوێره‌ى هه‌واڵێكى ماڵپه‌ڕى فه‌رمى سه‌رۆك بارزانى، لە دیدارەکەدا بارودۆخی سیاسیی ناوچەکە و شەڕی داعش و هەنگاوەکانی بنبڕکردنی تیرۆر لە عێراق تاوتوێ کرا.

وه‌ك له‌ هه‌واڵه‌كه‌دا هاتووه‌، لەو کۆبوونەوەیەدا بارودۆخی ناوچەکانی مادەی ۱٤٠ و هەوڵەکانی هەردوولا بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان خرایە بەر باس و گفتوگۆ و دووپاتیش له‌ هاوئاهه‌نگى هەولێر و بەغدا لە بواری ته‌ناهیی و دابینکردنی داهاتوویەکی باشتر بۆ هاووڵاتییان کرایەوە.


وشە - سه‌رخێڵ هاشم