واشنتن سیخوڕێكی چینی گرت

وه‌زاره‌تی دادی ئه‌مه‌ریكا ئاشكرای كرد، كه‌ ئه‌ندامێكی پێشووی ده‌زگای هه‌واڵگری سه‌ربازی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا دوای ساغبوونه‌وه‌ی كاری سیخوڕیكردن بۆ به‌رژه‌وه‌ندی چین، فه‌رمانی گرتنی بۆ ده‌ركرا.

رۆن روكویل هانسنی ته‌مه‌ن 58 ساڵ له‌وكاته‌ی له‌ ڕێگابوو بۆ فڕۆكه‌خانه‌ی سیاتل تا له‌وێوه‌ گه‌شتی چین بكات و له‌ جانتاكه‌ی ده‌یان به‌ڵگه‌نامه‌ی نهێنی وه‌زاره‌تی به‌رگری تێدا بوو كه‌ ده‌یه‌ویست بیگه‌یه‌نێته‌ په‌كین و سیخوڕێكی به‌كرێگیراو بوو و خزمه‌تی چینییه‌كانی ده‌كرد.

ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌ خانه‌نشینه‌ی ئه‌مه‌ریكا كه‌ به‌ زمانی مه‌ندرینی و ڕووسی زۆر به‌ ڕووی قسه‌ ده‌كات، له‌ دوای گرتنی و له‌ كاتی لێكۆڵنه‌وه‌كردن له‌گه‌ڵی دا دانی به‌وه‌دا نا له‌ 2014ه‌وه‌ وه‌ك سیخوڕێك كار بۆ ئاژانسی هه‌واڵگری چین ده‌كات و به‌كرێگیراوانی چین له‌ ئه‌مه‌ریكا به‌ دانانی چه‌ندان فێڵ ڕایانكێشاوه‌ته‌ ناو دۆخه‌كه‌وه‌.

هانسن دووپاتی كرده‌وه‌، كه‌ زانیاری زۆری پێداون به‌ تایبه‌ت زانیاری دروستكردن و به‌رهه‌مهێنان و پیشه‌سازی چه‌ك، له‌ به‌رانبه‌ر ئه‌و زانیاریانه‌یش بڕی هه‌زاران دۆلاری له‌ چینییه‌كان وه‌رگرتووه‌.

له‌ 2016 ئاژانسی هه‌واڵگری سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا هۆشداری توندی دا كه‌ چینییه‌كان خاوه‌نی زۆرترین زانیاری نهێنی ناو دامه‌زراوه‌ سه‌ربازییه‌كانی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكان و به‌ پێویستی زانی هه‌ڵمه‌تێك بۆ له‌ناوبردنی سیخوڕانی چین له‌ ئه‌مه‌ریكا ده‌ست پێ بكرێ.


وشە - باز ئه‌حمه‌د


AM:08:32:16/03/2019




ئه‌م بابه‌ته 50 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



زۆرترین خوێنراو‌
بابەتی پێوه‌ندار ‌