پۆلیسی جه‌زائیر ئاشكرای كرد، له ئه‌نجامی خۆپێشاندان و توندوتیژییه‌كانی ڕۆژی هه‌ینی له پایته‌ختی وڵات، 75 خۆپێشانده‌ر گیراون و خراونه‌ته گرتووخانه‌وه، هاوكات 11 پۆلیسی تریش به سووكی برینداربوون.
ئاژانسی ڕۆیته‌رز بڵاوی كرده‌وه، كه سه‌ره‌ڕای هۆشدارییه تونده‌كانی حكوومه‌ت و بڵاوه پێكردنی ده‌یان هه‌زار چه‌كدار له پایته‌خت، كه‌چی سه‌دان هه‌زار له خۆپێشانده‌ران جارێكی تر ڕژانه‌وه سه‌ر شه‌قام و ده‌ستیان به گه‌وره‌ترین هه‌ڵمه‌تی ناڕه‌زایی دژی سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌یان عه‌بدولعه‌زیز بوته‌فلیقه كرد.
ئه‌و هه‌وڵه‌ی هێزه ته‌ناهییه‌كانی
جه‌زائیر بۆ ڕێگری له خۆپێشانده‌ران دوای ئه‌وه دێ، كه بوته‌فلیقه چه‌ند بڕیارێكی ده‌ركرد و ده‌ست كێشانه‌وه‌ی خۆی بۆ وه‌رگرتنی خولی پێنجه‌می سه‌رۆكایه‌تی ڕاگه‌یاند و واده‌ی هه‌ڵبژاردنی هه‌ڵوه‌شانده‌وه، پێشبینی ده‌كرا به‌م بڕیارانه خه‌ڵكی ده‌سبه‌رداری خۆپێشاندان بن و قبووڵی دۆخه‌كه بكه‌نه‌وه، به‌ڵام خه‌ڵكی به‌مانه‌یش ڕازی نین و داوای ڕووخانی ته‌واوه‌تی سیسته‌می سیاسی وڵات ده‌كه‌ن.
ماوه‌ی زیاتر له دوو مانگه به به‌رده‌وامی ڕۆژانه هه‌زاران كه‌س ده‌ڕژێنه سه‌ر شه‌قامه‌كانی پایته‌خت و ناڕه‌زایی دژ به سیسته‌می سیاسی وڵاته‌كه‌یان ده‌رده‌بڕن و داوای دابینكردنی هه‌لی كار و باشتركردنی دۆخی ئابووری و ئازادی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌كه‌ن، بۆیه داواكانیان ته‌نیا مه‌سه‌له‌ی كشانه‌وه و كاندیدبوونی بوته‌فلیقه نه‌بوو، به‌ڵكوو ئه‌و به‌شێك بوو له داواكانیان و تا ئێسته حكوومه‌ت هیچ داوایه‌كی بۆ باشتركردنی ژیانیان جێبه‌جێ نه‌كردووه، بۆیه ئه‌وان به‌رده‌وامن له خۆپێشاندان.