رێكخراوى تیرۆریستى داعش له‌سه‌ر ناردنى خۆكوژه‌كانى بۆ ده‌ره‌وه‌ى باغووز به‌رده‌وامه و له دوایین هه‌وڵیشى به‌كرده‌ى خۆكوژى ئاواره‌كانى باغووز ده‌كاته ئامانج
ئاژانسى
رۆیته‌رز بڵاوى كردووه‌ته‌وه ئێواره‌ى دوێنى هه‌ینى 15ى ئادار رێكخراوى تیرۆریستى داعش سێ خۆكوژى ره‌وانه‌ى ناو ئاواره‌كانى شاره‌دیى باغوز كردووه‌ته‌وه، له ئه‌نجامى ئه‌و كرده تیرۆریستییانه‌یش شه‌ش كه‌س له ئاواره‌كان كوژراون.
به‌رپرسانى هه‌سه‌ده ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه كردووه، ئه‌و هێرشه خۆكوژییانه‌ى داعش به‌شێوه‌یه‌كى سه‌ره‌كى هه‌زاران ئاواره ده‌كاته ئامانج كه له باغووز رایان كردووه.
هه‌سه‌ده له باره‌ى سێ خۆكوژه‌كه‌ى دوێنێ ده‌ڵێ نازانێ ئه‌و تیرۆریستانه ژن بوون یان پیاو، كه‌چى روانگه‌ى سوورى بۆ مافه‌كانى سووریا دووپاتى ده‌كاته‌وه دوو كه‌س له خۆكوژه‌كان ژن بوون.
به‌پێى دوایین زانیارى دوایین شاهێدحاڵ كه باغووزى جێهێشتووه، ژماره‌یه‌كى زۆر تیرۆریستى داعش له باغووز ماونه‌ته‌وه، وێراى ئه‌وه‌ى ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌كه له‌لایه‌ن فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى هاوپه‌یمانییه‌وه بۆردمان ده‌كرێن.
به‌رپرسى راگه‌یاندنى هه‌سه‌ده له‌باره‌ى تیرۆریستى داعش له باغووز گوتوویه‌تى، "ئه‌وانه‌ی ماونه‌ته‌وه توندترین تیرۆریستى بیانى ناو رێكخراوه‌كه‌ن".
له سه‌ره‌تاى مانگى رابردوو ئۆپراسیۆنى كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ى باغووز "دوایین مۆڵگه‌ى داعش له رۆژهه‌ڵاتى سووریا" له‌لایه‌ن هه‌سه‌ده و هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى له جه‌نگى دژ به داعش ده‌ستى پێ كردووه و تا ئێسته‌یش به‌رده‌وامه.