پاش ئه‌وه‌ی خولی سێیه‌می فێستیڤاڵی ئازادی و نه‌ورۆز له هه‌ولێر ساز كرا و چه‌ندان فیلم نمایش كران، خه‌ڵاتی باشترینه‌كان به ژنه هونه‌رمه‌نده به‌شداره‌كان له بۆنه‌یه‌كی شایسته‌دا به‌خشرا.
ژنه هونه‌رمه‌ندانی كورد له شاره جیاوازه‌كانی كوردستان به‌بۆنه‌ی فێستیڤاڵی ئازادی و نه‌ورۆز هاتنه شاری هه‌ولێر و بۆ ماوه‌ی سێ ڕۆژ به به‌رهه‌مه‌كانیان له بواری سینه‌ما به‌شدارییان له سێیه‌مین خولی دیداری نێوده‌وڵه‌تی سینه‌ما له نیگای ئافره‌تدا كرد، دوێنێ خه‌ڵاته‌كانیان پێ به‌خشرا.
ئه‌مڕۆ پشتیوان عه‌بدوڵا خاوه‌ن بیرۆكه‌ی ئه‌و دیداره به "وشه"ی راگه‌یاند: نمایشكردنی چالاكییه‌كانی سێیه‌مین دیداری سینه‌ما له نیگای ئافره‌تاندا كۆتایان پێ هات، چه‌ندان فیلم بۆ نمایشكردنی له‌و دیداره له گشت شاره‌كانی كوردستان به‌بێ جیاوازی وه‌رگیران، مه‌رجی وه‌رگرتنیش ئه‌وه بوو كه ده‌بێت سیناریۆ یا ئه‌كته‌ر یا وێنه‌گری سه‌ره‌كی فیلمه‌كه ژن بێت، 100 ژنه هونه‌رمه‌ند، ده‌رهێنه‌ر، ئه‌كته‌ری ژنی كورد و عه‌ره‌ب بۆ به‌شداریكردن له‌و دیداره هاتبوون بۆ هه‌ولێر.
دیداره‌كه تایبه‌ت بوو به ژنه هونه‌رمه‌ند و ده‌رهێنه‌ران، ئه‌و فیلمانه نمایش كران كه چیرۆكنووس، سیناریست، ده‌رهێنه‌ر یان وێنه‌گره‌كه‌یان ژن بوون، ناوه‌ڕۆكی فیلمه به‌شداره‌كانیش تێڕوانینی ژنان بۆ ژنان ده‌خاته ڕوو و زۆربه‌ی میوانانی دیداره‌كه له ژن پێكهاتبوون و ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رانی دیداره‌كه‌ش هه‌ر ژن بوون.
سانا مه‌حموود شاجوانی كوردستان بۆ ئه‌مساڵ سه‌رۆكی دیداره‌كه بوو، هونه‌رمه‌ند نه‌رمین كاوانی سه‌رۆكی لێژنه‌ی دادوه‌ران بوو، هه‌روه‌ها دوو فیلمی نوێی كاردینای سپی و ده‌وه‌ن نه‌وزاد تێیدا نمایش كران.
دوێنێ هه‌ینی كه دوایین ڕۆژی دیداره‌كه بوو، پێنج ژنه سینه‌ماكاری به‌شدار به فیلم و به‌رهه‌مه‌كانیان وه‌ك باشترین هاتنه هه‌ڵبژاردن و خه‌ڵات كران.