به پێی پێشبینییه‌كانی كه‌شناسیی هه‌رێم، له به‌یانیی ئه‌مڕۆوه باران ده‌ست پێ ده‌كاته‌وه، جارێ به‌رده‌وام ده‌بێت و به‌فریش به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێت.
ئه‌مڕۆ شه‌موو 16ی ئادار، پله‌كانی گه‌رما نزم ده‌بنه‌وه و له نێوان هه‌شت تا 16 ده‌بن. ئاسمان هه‌وری باراناویی ده‌بێت، باران دوانیوه‌ڕۆه ده‌ست پێ ده‌كات و به لێزمه و هه‌وره تریشقه‌وه به‌رده‌وام ده‌بێت، هه‌روه‌ها له ناوچه شاخاوییه سنوورییه‌كان ئه‌گه‌ری به‌فر بارینیش زیاد ده‌بێت.
سبه‌ی یه‌كشه‌م 17ی ئادار، ئاسمان هه‌وری باراناوی ده‌بێت و له هه‌ندێ كاتدا بۆ هه‌وری ته‌واو ده‌گۆڕێت، بارانه به‌لێزمه‌كه به‌رده‌وام ده‌بێت و هه‌وره تریشقه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌بێت، له كات و ناوچه‌ی جیاواز له ناوچه شاخاوییه‌كاندا باران زیاتر ده‌بێت و ئه‌گه‌ری به‌فر ده‌بێت. پله‌كانی گه‌رما له نێوان حه‌وت تا 17 ده‌بن.
ئه‌م بارانه له‌مڕۆوه لە كاتەكانی دوای نیوەڕۆ دەست پێ دەكاتەوە، كاریگەرییەكەی لاوازتر ده‌بن بە بەراورد لەگەڵ قۆناغی یەكەم، كەشوهەوا ناجێگیر ده‌بێت و باران لە ناوچەی جیاجیا و بەشێوەیەكی پچڕ پچڕ ده‌بێت. لە بەرەبەیانی رۆژی دووشەم كاریگەریی ئەم قۆناغەی بارانیش بە تەواوی كۆتایی پێ دێت.