ڕاسته ناپاكیی پێوه‌ندییه‌كی ڕاسته‌وخۆی به كه‌سایه‌تیی تاكه‌كانه‌وه هه‌یه، به‌ڵام به شێوه‌یه‌كی گشتیی ئه‌و شوێن و بوارانه‌ی كاری لێ ده‌كرێت، هه‌ندێك جار ده‌بنه هۆی هاندانی پیاوان بۆ ناپاكیكردن.
ماڵپه‌ڕی
لبنان24 له بڵاوكراوه‌یه‌كیدا كه له ماڵپه‌ڕی ئاشلی مادیسۆنی تایبه‌ت به هاوسه‌رانی وه‌رگرتووه، باس له ئه‌و بوارانه‌ی كاركردنی پیاوان ده‌كات، كه ڕه‌نگه ببێته هۆی هاندانیان بۆ ناپاكیكردن.
ئه‌و ماڵپه‌ڕه ڕاپرسیی له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته كردووه، تێیدا قسه‌ی زیاتر له هه‌زار ژنی وه‌رگرتووه كه له لایه‌ن مێرده‌كانیانه‌وه ناپاكییان به‌رانبه‌ر كراوه، ئه‌وانیش ئه‌م بوارانه‌یان به زۆرترین ڕێژه هه‌ڵبژارد كه مێرده‌كانیان كاریان لێی كردووه و بووه‌ته هۆی هاندانیان بۆ ناپاكیكردن.
_ سیاسه‌ت، هونه‌ر و ڕۆشنبیریی.
_ بازاڕ، كاری كۆمه‌ڵایه‌تی.
_ مامۆستایه‌تی و كه‌رتی دارایی.
_ كاركردن له هۆتێل.
_ سه‌ركردایه‌تیی كار.
_ ته‌كنه‌لۆجیا و زانیاریی.
_ پزیشكیی.
ئه‌م هه‌ڵبژاردنانه وه‌ك له سه‌ره‌تاوه باس كرا مه‌رج نییه له‌سه‌ر هه‌موو كه‌سێك ڕاسته‌وخۆ ببه‌سترێته‌وه، ته‌نیا ئه‌گه‌رێكن بۆ ڕوودانی ناپاكییه‌كان و مه‌رج نییه كه‌سه‌كان به پێی كاره‌كانیان هه‌ڵبسه‌نگێنرێن.