بەبۆنەی 31ه‌مین ساڵیادی کیمیابارانی هەڵەبجە، به‌شی ڕۆشنبیری و هونه‌ریی شارۆكه‌ى سه‌یدسادق شانۆیی (قریشکه‌ی به‌رده‌م سێوه‌کان)ی نمایش کرد.
ئەمڕۆ 16ی ئادار، لە چوارچێوەی چالاکییەکانی 31ه‌مین ساڵیادی کیمیابارانی هەڵەبجەدا، شانۆی قریشکه‌ی به‌رده‌م سێوه‌کان نمایش کرا.
به‌پێى ئه‌و ڕاگه‌یاندراوه‌ى به‌شی ڕۆشنبیری و هونه‌ری سه‌یدسادق بۆ "وشه" نێردراوه تێدا هاتووه، كه شانۆییەکە لە نووسین و دەرهێنانی هونەرمەند ئازاد سەوزە و بەبەشداریی چەند ئەکتەرێک، لەسەر پردی ناوبازاڕی سەیدسادق نمایش کراوه.
به‌پێى زانیارییه‌كان هەر ئەمڕۆ شانۆییەکە لە بەردەم مۆنۆمێنتی شەهیدانی هەڵەبجە لە هەڵەبجەی شەهید کاتژمێر سێی پاشنیوەڕۆ نمایش كرا و بڕیاره سبەینێ یەکشەم سه‌عات 11ی پێشنیوەڕۆ لە شاره‌دێی خورماڵ نمایش بکرێتەوە.