ئه‌ندازیاری ته‌كنه‌لۆجی "ئێڵۆن موسك" كه خاوه‌نی بیرۆكه‌ی دروست كردنی ئۆتۆمبێله‌كانی تێسلایه له نوێترین كاری‌دا ئۆتۆمبێلی تێسلا مۆدێل وای نمایش كرد كه ئۆتۆمبێلێكی كاره‌بایی مۆدێل به‌رزه و به‌هێزترین سیسته‌می تێدا به‌كارهێنراوه.
ماڵپه‌ڕی "
dailymail" هه‌واڵێكیان بڵاو كردووه‌ته‌وه له‌سه‌ر نوێترین نمایشی ئۆتۆمبێله‌كانی تێسلا و ئاماژه‌ی پێ داوه، به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای تێسلا له پێشانگا تایبه‌ته‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ ئۆتۆمبێلی كاره‌بایی یه‌كێك له ناوازه‌ترین ئۆتۆمبێلی نمایش كرد، ئه‌وه‌یشی گوت، كه ئه‌م ئۆتۆمبێله سیسته‌می لێخوڕینی ئۆتۆماتیكی "شۆفێری ئۆتۆماتیكی" هه‌یه و خاوه‌نی دیزاینێكی جوانه".
ئه‌وه‌یش گوتراوه كه ئه‌م ئۆتۆمبێله مۆدێل به‌رزه دیزاینه‌كه‌ی ته‌واو بووه، به‌ڵام به‌بڕیاری "ئێڵۆن موسك" دامه‌زرێنه‌ری كۆمپانیای تێسلا تا ساڵی 2020 ناخرێته بازاڕه‌وه و ئه‌گه‌ر خرایه بازاڕیشه‌وه نرخه‌كه‌ی 60 هه‌زار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی ده‌بێت.
تێسلا یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی دنیا بۆ دروستكردنی ئۆتۆمبێلی ناوازه و به‌هێز كه ئه‌م كۆمپانیایه له ساڵی 2003 دامه‌زراوه له كالیفۆرنیا له‌سه‌ر ده‌ستی ئێڵۆن موسك، هه‌روه‌ها ئه‌م كۆمپانیایه خاوه‌ن چه‌ندان ئۆتۆمبێلی ناوازه‌یه و یه‌كه‌م كۆمپانیا بوو كه توانی ئۆتۆمبێلی كاره‌بایی دروست بكات و كه ئێسته خاوه‌نی به‌هێزترین ئۆتۆمبێلی كاره‌بایه له دنیادا.