دواى ئهوهى گۆرانیبێژى ناودارى فارسى لەیلا فرووهەر لە شاری سلێمانی، کۆنسێرتێکی گەورەی ساز کرد له پێگهى تایبهتى خۆیهوه له تۆڕى كۆمهڵایهتى فهیسبووك قسهیهك لهسهر خهڵكى ئهو شاره دهكات و كاردانهوهى زۆرى لێ دهكهوێتهوه.
دوای کۆنسێرتەکەی گۆرانیبێژ لەیلا فرووهەر لە پێگهى تایبهتى خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک، لەگەڵ بڵاوکردنەوەی چەند وێنەیەکی کۆنسێرتەکەی لە سلێمانی، نووسیویەتی: "سوپاس بۆ ئەو پێشوازییەی خەڵکی سلێمانی، ئەوە یادگارییەکی جوان و خۆشە بۆ من و گرووپەکەم".
کۆنسێرتەکەی لەیلا بە بەشداریی هونەرمەندی گۆرانیبێژ حەمید عوسمان بەڕێوە چوو، لەلایەن ئەو گۆرانیبێژانەوە چەندان بەرهەمی هونەریی پێشکەش كرا، کۆنسێرتەکە ڕۆژی چوارشەم 13ی ئادار سهعات شهشى ئێوارە بهڕێوه چوو.
شایهنى باسه ئهمه دووەم جارە گۆرانیبێژ لەیلا فرووهەر دێتە هەرێمی کوردستان، پێشتر لە هەولێر کۆنسێرتى ساز کردووە.
لەیلا فرووهەر لە ساڵی 1959 لە شاری ئەسفەهان لە وڵاتی ئێران لەدایک بووە، لە ساڵی 1964 وەک ئەکتەر لە فیلمدا رۆڵی بینیوە و بەهۆی بچوکی تەمەنەکەیەوە بە هونەرمەندە منداڵەکە ناوی دەرکردبوو، زیاتر لە 20 ئەلبوومی گۆرانی بڵاو کراوەی هەیە، بەزمانەکانی فارسی و ئەفغانی و کوردی و تورکی و عەرەبی و یۆنانی و ئەرمەنی و کوردی و ئینگلیزی و فەرەنسی و ئیتاڵی گۆرانی دەڵێت.